شیما عەدنان : ئێمە لەدژی داگیرکاری بەرخۆدان دەکەین

شیما عەدنان ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە باشووری کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بێدەنگی دەشکێنین.

کۆنگرەی مەجلیسی ژنانی باکوور- ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە شاری عامودێ-ی سەربە قامیشلو بەڕێوەدەچوو، کۆتایی هات.

شاندێکی ١٣کەسی لە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەشدارییان لەم گۆنگرەیەداکرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆنگرەکە خواست.

شیما عەندان ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە یەکێک لە ئەندامانی شاندەکە بوو، سڵاوی نارد بۆ کۆنگرەکە و تیشکی خستەسەر هەوڵدانەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی باشووری کوردستان. عەدنان باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لەهەمبەر داگیرکاریدا سەردانانەوێنن و بەرخۆدان دەکەن، ڕێگە بەوە نادەن کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرئامانجە قڕێژەکانی خۆی پێک بهێنێت.

شیما عەدنان ئەوەی خستەڕوو کە چۆن لەڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داعش تێکشکا، ئاوەهاش لە باشووری کوردستان دەوڵەتی تورک تێک بشکێت.

ک-ش