لە کەرکووک تەقینەوەیەک ڕوویدا

بەهۆی تەقینەوەیەک لە شارەدێی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك ٢ هاووڵاتی برینداربوون.

بەیانی ئەمڕۆ لە گەراجی هێڵی گواستنەوەی شارەدێی تازە – كەركووك تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢ شۆفێر برینداربوون و و زیانی مادیش بەچەند ئۆتۆمبێلێك گەیشتووە.

برینی شۆفێرەکان سوکە و بۆچارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەكانی كەركووك كراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەكی پۆلیسی كەركوكەوە دەست کەوتووە، تەقینەوەكە لەڕێگەی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە و پێدەچێت لە پێشوەخت  دانرابێت لە شوێنی پشوودانی شۆفێرەكاندا.

ک-ش