پۆلیسی تورک تەرمی وەفا کارتاڵی رەفاند و بە خاکیان سپارد

پۆلیسی تورک تەرمی وەفا کارتاڵ-یان رفاند کە لە زیندانی جۆری ئێف لە ئەدیرنە شەهید بوو بوو. پۆلیس رێگایان نەدا هیچ کەسێک بەشداری  مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرکەمە بێت و بۆ خۆیان تەرمەکەیان بەبێ ئامادەبوونی بنەماڵەکەى بە خاکسپارد.

پۆلیسی تورک تەرمی وەفا کارتاڵی رفاند کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئەدیرنە شەهید بوو بوو. تەرمەکە دوێنێ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە نەخۆشخانەى زانکۆی تراکیا وەرگیرابوویەوە و بردبویانەوە بۆ مانیسا تاوەکو لە تەنیشت گۆڕی دایکیدا بە خاکی بسپێرن.

پۆلیسی تورک لە رێگادا رێگەى لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمەکەى وەفا کارتاڵ گرت و ئاراستەى ئۆتۆمبێلەکەیان گۆڕی و بەبێ ئەوەى رێگا بدەن بنەماڵەکەى بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنی بکەن، بردیان و لە گۆڕستاندا بە خاکیان سپارد.

پۆلیس دواتر بە تەلەفون بە بنەماڵەى کارتاڵیان وتوە "ئێمە تەرمەکەمان شاردەوە".

بەپێی زانیارییەکان ئەوە روون بووەتەوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەى هەواڵ لەسەر وەفا کارتاڵ و کاردانەوە و هەڵوێستی بنەماڵەکەى لە دژی دەوڵەت، پۆلیس گوشارێکى زۆری خستوەتە سەر بنەماڵەى کارتاڵ.

ژ.ت

****