ڤیدیۆی چالاکییەکەی کانی ماسی لە دژی میت بڵاوکرایەوە

فەرماندەیی یەکەی تۆڵەى شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ ڤیدیۆی چالاکییەکەى رۆژی ١٣ی ئایاری لە دژی میتی تورک لە بنکەى میت لە کانی ماسی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی یەکەی تۆڵەى شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ لەبارەى ئەو چالاکییەوە رایگەیاندووە:

"رۆژی ١٣ی ئایار یەکەى تۆڵەی شەهید بەدران گوندی کەرەمۆ لە ناوچەى ئامێدیی پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان خاڵی تایبەتی میت لە بنکەى کانی ماسیی کردە ئامانج، کە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لەو بنکەیەدا جێگیرکراوە. گورزی قورس لەو شوێنەى دوژمن درا و ژمارەیەکى زۆر لە دوژمن کوژراون، بەڵام ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکان بە تەواوی روون نەبووەتەوە".

ژ.ت