بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی لەبارەی شەهیدبوونی شەڕڤانانی قەسەدەوە بڵاوکردەوە

سەرۆکی گشتیی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی لەبارەی شەڕڤانانی قەسەدە کە لە ١٥ی ئاداردا لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوە هەلیکۆپتەر شەهید بوون پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

لە ١٥ی ئاداردا کاتێک هێزێکی یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) بەرەو سلێمانی دەصوون، دوو هەلیکۆپتەریان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە کەوتبوونە خوارەوە. قەسەدە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٩ شەڕڤانیان لەوانە فەرماندەی یات شەڕڤان کۆبانێ شەهیدبوون.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان- یەنەکە، لە بارەی شەهید بونی نۆ شەرڤانی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شەوی ١٥ی ئەم مانگە لە سنوری بادینان شەهید بوون پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە تیایدا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە.

سەرۆکی یەنەکە رایگەیاندووە: ‏شەهید شەڕڤان کۆبانێ و یەكینەكانی دژەتیرۆر رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە روبەڕوبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە.

تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و یەكینەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاونیشتمانیانمان لە رۆژئاوای كوردستان کردووە.

هـ . ب