بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی دادی زانکۆی لەندەن: تاهیر ئەلچی لەلایەن پۆلیسی تورکەوە کوژراوە

بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد (Forensic Architecture)ی زانکۆی لەندەن رایگەیاند، تاهیر ئەڵچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد (Forensic Architecture)ی زانکۆی لەندەن لەبارەی کوشتنی تاهیر ئەلچی سەرۆکی کۆمەڵەى پارێزەرانی ئامەد لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا لە ناوچەى سووری ئامەد، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کوشتنەکە لەلایەن پۆلیسێکەوە لە شوێنی رووداوەکە ئەنجامدراوە و بە روونی ئەوە دیارە، کە گولـلە لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە بەرەو لای تاهیر ئەلچی نەهاتووە.

بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد (Forensic Architecture)ی زانکۆی لەندەن لەبارەی ئەوەى دەوڵەتی تورک ئوغور یاکشری پەکەکەیی لەسەر دۆسیەی کوشتنی تاهیر ئەلچی تاوانبارکردووە تویتێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، دانیشتنی دادگا لە ٣ی ئادار دا بەڕێوەدەچێت.

بەشی ئەندازیاریی پزیشکیی داد (Forensic Architecture)ی زانکۆی لەندەن لە تویتەکەیدا راشیگەیاندووە، لە سکاڵانامەکەدا کێشە هەیە، چونکە هەم کەسێکی ئەندامی پەکەکە و هەم پۆلیسێک وەک بکوژ ناسێندراون، بەڵام لە لێکۆڵینەوەکانی ئێمەدا ئەوە روون بووەتەوە، کە ئەندامانی پەکەکە تەقەیان لە تاهیر ئەلچی نەکردووە، بەڵکو لەلایەن پۆلیسەوە تەقە لە تاهیر ئەلچی کراوە و کوژراوە.

ژ.ت