هەپەگە: ٨ داگیرکەر سزا دران

گەریلا بە هەڵمەتەکانیان وەڵامی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەدەنەوە. لە چالاکیی گەریلاکاندا ٨ داگیرکەر سزا دران. هاوکات هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال لە دژی شاخی زەندورا ٣ چالاکییان ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی 'کات کاتی ئازادییە' هێزەکانمان بە ورەی هێرشی ئاپۆیی لە عەرز و ئاسمانەوە بەردەامن لە چالاکییەکانیان.

زانیاریی بەرفراوان لەبارەی چالاکیی هێزەکانمان بەمشێوەیەیە:

چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال

هێزەکانمان لە یەکەی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلال ئە مڕۆ ٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە کاتژمێرەکانی ٠٧:٣٠ و ٠٨:١٥ و ٠٩:٤٠ دا لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی داگیرکەرانی سەر شاخی زەندورا لە ناوچەى مەتینا ٣ چالاکییان ئەنجامدا. هەر ٣ چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەرکەتوانە ئەنجامدران و گورزی قورس لە داگیرکەران درا.

هەڵمەتی شۆڕشگێریی هەڵوکانی زاگرۆس

لە چوارچێوەی "هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس" دا:

٧ی ئایار کاتژمێر ١٢:٤٠ لە ناوچەکانی ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید دڵگەش چالاکیی نیشانەشکێنی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا.

٧ی ئایار لە کاتژمێر ١٨:٣٠ دا لە ناوچەى خواکورک لە دژی داگیرکەران لەسەر شاخی شەهید شاهان هێرش ئەنجامدرا. سەرەتا پەناگەیەک کە ٢ داگیرکەری تیادا بوو کرایە ئامانج و ئەو پەناگەیە بە تەواوی تەقێنرایەوە و ٢ داگیرکەرەکەی ناو پەناگەکە سزا دران. دوای ئەوە پەناگەیەکی تر کرایە ئامانج و ئەو پەناگەیەی تریش بە تەواوی تێکشکێنرا. ئەوەندەی روون بووەتەوە ٤ داگیرکەر سزادراون. هەروەها گورز لە داگیرکەرانی تری سەر ئەو شاخە درا و لە ئەنجامدا راداری سەر شاخە تێکشکێنرا.

ئەو چالاکییانە بۆ تۆڵەی شەهیدانی مام رەشۆ ئەنجامدران و بە گشتی ٦ داگیرکەر سزادران و ٢ پەناگە و رادارێک تێکشکێنرا. دوای چالاکییەکە داگیرکەران بە شێوەی هەڕەمەکی دەوربەری خۆیان بۆردومانکرد. ئێوارەی ئەو رۆژە و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا دوژمن داگیرکەرە سزادراوەکان و بریندارەکانی بە کۆپتەر گواستەوە.

٨ی ئایار کاتژمیر ٠٨:٣٠ لە ناوچەى ئاڤاشین لە دژی داگیرکەران، کە هەوڵیاندەدا لەسەر شاخی شەهید ئەکین پێشڕەوی بکەن، چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزا درا. سوپای دگیرکەری تورک کاتژمیر ٠٩:٣٠ ئەو داگیرکەرە سزادراوەی لە گۆڕەپانەکە برد و هێزەکانیشیان هەندێک پاشەکشەیان کرد.

هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و زانیاریی بەرفراوان لە بارەی ئەو هێرشانە و بۆردومانەکان بەمشێوەیەن:

٧ی ئایار لە نێوان کاتژمیر ١٩:٣٠ و ٢٢:٠٠ دا لە ئاڤاشین ناوچەکانی شەهید مونزور، قەڵای مام رەشۆ، ئاریس فاریس، مەرڤانۆس و شوکی جموجوڵی دوژمن لە رێگەی کۆپتەرەوە هەبوو.

٨ی ئایار لە نێوان ١٢:٣٥ و ١٣:١٥ دا فڕۆکە جەنگییەکان شاخی زەندورایان لە مەتینا بۆردومانکرد.

٨ی ئایار لە کاتژمیر ١٦:٣٠ دەوروبەری گوندی گرێ لە ناوچەى مەیرۆک لە ناوچەى گارە بۆردمانکرا.

٨ی ئایار لە کاتژمێر ١٧:٠٥ زەوییەکانی گوندی کێستە لە ناوچەى مەتینا بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران.

٨ی ئایار لە نێوان کاتژمێر ٢١:٣٠ بۆ ٠١:٣٠ کۆپتەر بەسەر شاخەکانی شەهید سەرحەد، کۆردینە و دڵبەر لە ناوچەی مەتینا دەسوڕانەوە.

٨ی ئایار کاتژمێر ٠٠:٢٠ دەوروبەری چەمی لۆلان لە ناوچەى خواکورک بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانکران.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت".

ژ.ت