هەپەگە: لە گابار فەرماندەیەک و دوو سەربازی سوپای تورک کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی ٢٨ی ئادار لە هەرێمی گابار لە دژی یەکێکی سەربازی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا فەرماندەیەک و ٢ سەربازی سوپای تورک کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

" دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕۆژی ٢٨ی ئاداری ٢٠٢١ لە سال ڕۆژی شەهیدبوونی فەرماندەی مەزنی ئێمە هاوڕێ عەگید( مەعسووم کۆرکماز)لەو شوێنەی کە تێیدا شەهید بوو لە هەرێمی گابار دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کرد. ئەو داگیرکارانەی کە خەریکی ئۆپەراسیۆن بوون لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە خرانە ژێر چاودێری و شوێنی داگیرکەرانیان دۆزیەوە. هێزەکانی ئێمە لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. سوپای تورک دانی بە کوژرانی سەربازێکی خۆی داناوە بەڵام راست نییە.  لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا فەرماندەیەک و ٢ سەربزای تر کوژران. داگیرکەران کوژراوەکانی خۆیان گواستەوە و بە ناچاری لە ٣١ی ئادار بە بێ هیچ ئەنجامێک پاشەکشێیان کرد.

ئەم چالاکییە بە بۆنەی ساڵیادی فەرماندەی شەهید هەڤاک عەگید ئەنجامدرا."

ک-ش