کەجەکە: سەختیەکان بۆ پەکەکە هۆکاری تێکۆشانە

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پەکەکە داستانی ژیانەوەیە و بۆ پەکەکە سەختی واتای نییە و سەختیەکان بۆ پەکەکە هۆکاری تێکۆشانە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

'پەکەکە داستانی ژیانەوەیە'

٤٢مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان، خەباتکارانی شاخ، دەشت و زیندانەکان، لە کۆڵانەکان و گۆڕەپانەکان پیرۆز بێت. بە ڕێزەوە یادی بە دەیان هەزار شەهیدمان دەکەینەوە کە ٤٢ ساڵی پڕ لە بەرخۆدانیان پێشکەش کردین. لە هاوڕێ حەقی کارەر تا بەرخۆدانڤانەکانی ١٤ی تەموز، هاوڕێ عەگید و سارا، هاوڕێ ئەرداڵ، سمکۆ، ڕۆستەم جوودی، دەلال ئامەد، ئاتاکان ماهیر، زەکی شەنگالی، هەڵمەت، قاسم ئەنگین، لەیلا ئاگری، عەگید جڤیان و یڵماز دەرسیم شەهیدەکانمان ئیرادەی ئازاد و هەبوونی کورد بە بەهێزترین شێوەیە دیاری دەکەن. ئێمە بەڵێنمان بۆ جێبەجێکردن داواکاری شەهیدەکانمان دووبارە دەکەینەوە. کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک کە داواکاری ئەوانە بە تەئکیدی بەدی دەهێنین.

مێژووی ٤٢ ساڵی تێکۆشانی پەکەکە داستانی ژیانەوەیە. هەم ژیانەوەی نەتەوەیی، هەم مێژووی هێز و ئیرادەبوونی گەلی کوردە. تێکۆشانی ٤٢ ساڵ وایکرد کە گەلی کورد ببێتە گەلێک بۆ ژیانی ئازاد و دیموکرات تێبکۆشێت. لەناو ئەم تێکۆشانە ٤٢ ساڵەیەدا، گوندێک، گەڕەکێک، شاروچکەیەک و شارێک نەماوە کە هەڵنەستابێتە سەرپێ. بە سەدان، بە هەزاران جار راپەرینیان ئەنجامدا و لەسەر ئەم بناغەیە بە ڕێکخستنی شۆڕشگیری نەتەوەی خۆیان، شۆرشی سیاسی، شۆرشی دیموکراتی، شۆرشی کەلتوری و کۆمەڵایەتی ئەنجامدران. پێناسەی 'گەلی راپەرین' کە رێبەری ئاپۆ بۆ گەلی کورد بەکاردەهێنێت، کارەکتەری شۆرشگێری گەلی کوردە کە پیشانیدا. پەکەکە وایکرد کە ئەو گەلەی کە لە جیهاندا وەک دواکەوتووترین گەل لەقەڵەمدەدرا، ببێتە شۆرشگێرترین و پێشکەوتووترین گەل.

پەکەکە هێڵی ئازادی ژنی کردە بناغەی خۆی

کورد ئێستا وەک گەلێکی خاوەن هێڵی شۆرشگێری لە جیهاندا دەناسرێت، کە هۆکارەکەشی ئەمەیە: لەسەر بناغەی هێڵی ئیکۆلۆژی دیموکراتیک و وڵاتپارێزی ژن کە بەرهەمی ڕێبەر ئاپۆیە، خاوەن تێکۆشانی ئایدۆلۆژی ئازادیپارێزی ژنە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ئازادی ژن ئازادی چینی و نەتەوەیی واتادار دەکات. بەم شێوەیە گرنگی ئازادی ژن لە ناو تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیدا دەستنیشان کرد.

ئازادی ژن بناغەی فراوانبوون و قووڵبوونەوەی دیموکراسی و ئازادیەکانە. ڕێبەرتی کە بەم عەقڵیەتە، ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنی خوڵقاند و لەسەر ئەم بناغەیە وزەی دیموکراتیکی شۆڕشگێری ژنانی کوردی ئاشکرا کرد و گەلی کوردی بۆ گەلێکی شۆڕشگێری دیموکرات لە جیهاندا گۆڕی، ئەمڕۆش نە تەنها ڕیبەری گەلی کوردە، لە هەمانکاتدا بووەتە ڕێبەری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕێبەری ئاپۆ بە خوڵقاندنی هێڵی ئازادی ژن، بە کارکردنی فرەلایەنی خۆی لە تێکۆشانی ئازادی ژندا لە مێژوودا جێی خۆی گرتەوە. بە هێڵی ئازادی ژن، چوارچێوە و قوولایی کارەکتەری دیموکراتی شۆرشگێری پەکەکە چەند ئەوەندە زیاتر بوو. ناسنامەی سەرەکەی پەکەکە، کارەکتەری ئازادیپارێزی ژنە.

ئەم جۆگرافیایە کە شۆڕشی شارستانی بە پێشەنگایەتی ژن تێیایدا روویدا، ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی پەکەکە بە تێکۆشانی شۆڕشی دیموکراتی لسەر هێڵی ئازادیخوازی ژن، بۆ کانیاو و سەرچاوەی شارستانی دیموکراتیک گۆڕاوە. لە کەسایەتی گەل و ژنانی کورددا مرۆڤایەتی ئەمڕۆ رووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەلی کورد بە تێکۆشانی ئازادی و بە پێشەنگایەتی پەکەکە بەڕێوەدەچێت و نەک تەنها خۆی ئازاد و دیموکرات دەکات، لە هەمانکاتدا دەرگای دیموکراتیکبوون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا کۆتایی دەکاتەوە و بە شێوەیەک کە شایەنی مێژووی خۆی بێت، بۆ لانکەی شارستانی دیموکراتیک دەیگوڕێت.

'داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم تێکۆشانی دیاری دەکرێت'

سەرەتا دەوڵەتی داگیرک و قڕکەر، هێزە دەسپۆت و دواکەوتووەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لە نێو تێکۆشانی ئازادی پەکەکەدا مردنی عەقڵیەت و سیاسەتی خۆیان دەبینن. لەبەرئەوەش لەنێوان دەوڵەتی تورکدا کە سەرۆکایەتی دوژمنایەتی کورد دەکات و هەموو دواکەوتووەکانی هەرێمەکە و هێزەکانی ئازادی بە پیشەنگایەتی پەکەکە تێکۆشانێکی بەهیز بەڕێوەدەبەن. داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەم هێزە دیاری دەبێت.

تێکۆشانی ٤٢ ساڵەی پەکەکە کە بەهای زۆری خوڵقاندووە، نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هێزی دیموکراسی و ئازادی گۆڕاوە. رێبەر ئاپۆ کە بووەتە رێبەری رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەمرۆ رێگای چارەسەری لەبەردەم تێکۆشانی ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هزری رێبەرتی لەگەڵ ئاوێتە بووە، سەردەمێکی نوێی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دەستپێکرد. رێبەرتی کە بەهای ئەخلاقی، ویژدانی، دادپەروەری، یەکسانی، کەلتوری و دیموکراتیکی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە کەسایەتی خۆیدا جێبەجێ کردووە، بە هزر، هێڵ و پێشبینیەکانی بووەتە راستی کۆمەڵگا و رێبەری گەلان. رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە سەدان ساڵە لەناو تاریکیدایە، ئیدی چاوەکانی سەرلەنوێ کردووەتەوە. یەکێک لە ئەنجامە گرنگەکان و گەورەکانی ٤٢ ساڵی تێکۆشانی پەکەکە ئەمەیە.

'ناتوانن جارێکیتر لەسەر کورد سیستمی قڕکردن دروست بکەنەوە'

هێڵی رێبەرتی کە بە پەکەکە بەرچاو بووە، شێوازی تێکۆشان و سیستمی کۆمەڵگای کۆنفیدرالی دیموکراتیک لەسەر بناغەی کۆمەڵگای دیموکراتی رێکخستنکراو کە پێشبینیەکانی دەکات، ئەمڕۆ ئیلهام و جۆش و خرۆش بە هەموو گەلانی جیهان دەبەخشێت. دۆخی بە کۆتایی گەیشتووی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتەکەی کە رێگای بۆ ئێش و ئازار بۆ هەموو مرۆڤایەتی کردووەتەوە، بە تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و بە سێ پایە سەرەکیەکەی، لە ڕووی کۆمەڵگای کۆمیناڵی دیموکراتی و ئیکۆلۆژی، لایەنی ئیکۆ ئەندوستریەل و کۆمەڵگای کۆنفدرالی دیموکراتی کۆتایی دێت. ئیدی گەل و هێزەکان لەدژی سیستم، لەدژی کاپیتالیزم و مۆدێرنیتەکەی خاوەن هێزێکی گەورەی بیردۆزین. لەبەرئەوەی کۆتایی بە هەژانی دوای ریال سۆسیالیزم و بەرخۆدانینەکردن هێناوە.

پەکەکە بە تێکۆشانی ٤٢ ساڵەی خۆی داگیرکەری قڕکەر کە لەسەر کورد بەڕێوەدەبرێت، لە هەموو لایەکەوە تەشهیر کردووە، هێرشەکانی پووچەڵکردووەتە. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لە دوژمنایەتی کورداندا هەرچەند هێرش بکات، سەختە کە لەسەر کورد سیستمی داگیرکەری و قڕکردن جارێکتر دروست بکات و ئامانجەکانی بەدی بهێنێت. لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ وەک ئەم ٤٢ ساڵە، ئەگەر تێکۆشان بە بریارەوە بەردەوام ببێت، داگیرکەری قڕکەر و عەقڵیەتەکەی تێکدەشکێنرێن. تێکۆشانی گەلی کورد بە هێڵی ئازادیخوازی ژن، ئیکۆلۆژی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بە مسۆگەری سەردەکەوێت، گەلی کورد، زمان، کەلتور، ناسنامە و خۆبەڕێوەبردن و هەبوونی خۆی مسۆگەر دەکات.

'پەکەکە هیچ سەختیەک ناناسێت'

پەکەکە هیچ سەختیەک ناناسێت. هەموو سەختیەکان بۆ پەکەکە هۆکاری تێکۆشانە. تێکۆشانێک کە لەسەر هێڵی پەکەکە بنیاتنراوە، وەک ٤٢ ساڵ کە لەبەرانبەر هەموو سەختیەکان وەستاوەتەوە، لە ساڵێ ٤٣مین دا تێکۆشانی ئازادی لەبەرانبەر هەموو سەختیەکان دەوەستێتەوە، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە بەرزترین ئاستی داگیرکەری قڕکەرە تێکدەشکێنێت. ئاکەپە ئیدی پارتێکی وایە کە سەردەمی بەسەرچووە. ١٥ ساڵە هەموو کاتی گەلانی تورکیای بە فیڕۆدا، سەرەتا کاتی گەلی کوردی بەفیڕۆدا، سەختیەکی زۆری بە گەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەست. لەسەر هێڵی ڕێبەرتی تێکۆشانی دژی ئەم فاشیزمە و وەک وڵامی ئەو باجانەی کە دراون لە ٤٣ مین ساڵی تێکۆشاندا، کوردستانی ئازاد، تورکیای دیموکراتیک، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دروست دەبن.

لەسەر ئەم بناغەیە لە ٤٣ مین ساڵی تێکۆشاندا سەرەتا بانگەوازیمان بۆ گەنجان و ژنان و هەموو گەلەکەمان، دۆستەکانمان و هێزە دیموکراتەکان ئەمەیە کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە تێکۆشان فراوان بکەن، زۆهاکەکان لەناوببەن، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەنە بەهارێکی وەک نەورۆز."

ف.ق