پەکەکە: ٤٣هەمین ساڵیادمان دەبێتە ساڵی تێکۆشانی گەورە و دەستکەوتەکان

"٤٣هەمین ساڵیادی پەدەکە دەبێتە ساڵی تێکۆشانێکی گەورە کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە، سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە لەناو دەچێت و کۆتایی بە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک دێت. دەبێت بە ساڵی بەدیهاتنی دەستکەوتەکان."

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە راگەیێنراوێکیدا بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کەسێک کرد کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەشداری لە هەنگاوی خۆڕاگریی 'کاتی ئازادیە'دا بکەن و خۆڕاگریی دژە-فاشیزم گەورە بکەن و لە هەموو شوێنێک بڵاو بکەنەو.

لە راگەیێنراوەکەی پەکەکەدا هاتووە:

"ئێمە وەکو گەل و بزوتنەوە لە ٤٢هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی پەکەکەداین. لە ٢٧ی تشرینی دووەم پارتەکەمان پەکەکە ٤٢ ساڵ بە دوای خۆیدا بەجێ دەهێڵێت و دەچێتە ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە. بەم بۆنەیەوە ٢٧ی تشرینی دووەم رۆژی بونیادنانی پارتەکەمان، جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیی لە رێبەری ئاپۆ، هەموو هاوڕێکانمان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانی شۆڕشگێر و کەسانی دیموکراتخواز پیرۆز دەکەین و لە ٤٣هەمین ساڵیادی تێکۆشان و دامەزراندنی پارتەکەماندا، هیوای سەرکەوتن دەخوازین. لە کەسایەتی یەکەم شەهیدی قارەمانماندا هەقی قارەر و شەهیدانی ٤٢هەمین ساڵیادماندا هەر یەک لە هاوڕێ قاسم ئەنگین، لەیلا ئاگری، عەگین جڤیان، ئامارا باتمان و یلماز دەرسیم دا، بە رێز و حورمەتەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و بەڵێنیشمان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و خاوەنداریکردن لە بیرەوەریەکانیان دووپات دەکەینەوە.

ئاشکرایە کە ئێمە وەکو پارت و گەل لە ٤٢هەمین ساڵیاددا تێکۆشانێکی گەورەمان بەڕێوە برد و چەندین شەهیدی بەنرخماندا. یەکێک لە دوایین شەهیدەکانیشمان هاوڕێ یلماز دەرسیم (ئیسماعیل سورگەچ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی ناوچەی دەرسمی هەپەگە بوو کە لە ١٠ی تشرینی دووەم لە دەرسم لە ئەنجامی شەڕی دژی سوپای فاشیستی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو. هاوڕێ یلماز دەرسم چوار یەکی سەدە لە ناو ریزەکانی گەریلادا بۆ ئازادی گەلی کورد و رزگاری کوردستان بە شێوەیەکی قارەمانانە جەنگا، ئەو ملیتانێکی ئاپۆیی بوو. زۆربەی ژیانی شۆڕشگێری خۆی لە شاخەکانی دەرسیم لە ناو جەنگی گەریلادا تێپەڕاند و بوو بە رۆحی سەید رەزا و عەلیشێرەکان. بۆ ئەوەی تۆڵەی قڕکردنی دەرسیم بکاتەوە، شەڕێکی گەورە و سەرکەوتووی بەڕێوە برد. لە ٨٣هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی خۆڕاگرانی دەرسم هەر یەک لە سەید رەزا و هاوەڵانیدا، لە ئەنجامی هێرشێکی فاشیست-قڕکەردا شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە ئەو رۆڵەیەی دەرسیم، فێرخوازی مەدرەسەی رێبەر ئاپۆ، هاوڕێی مەزلوم و سارا هەڤاڵ یلماز دەرسیم بە رێز و حورمەتەوە یادی دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی دەکەینەوە و ئامانجەکانی بەدی دەهێنین.

هاوکات ئێمە لە قۆناغی ٢٥ی تشرینی دووەمداین کە 'رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژبە ژنانە'. لە کوردستان و سەرتاسەری جیهان، ژنان لە دژی زیهنەیت و سیاسەت و ئەقلیەتی پیاوسالاری، لە دژی دەستدرێژیکردن و لاقەکردن و کۆمەڵکوژیی  لە تێکۆشاندان. بەو ژنەلۆژیەی کە لە لایەن رێبەر ئاپۆوە خوڵقێنرا، بە ناوی پارتەکەمانەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو خۆڕاگریە، ئەم بۆنەیە لەگەڵ تێکۆشانی ئازادی ژنان دەکەین بە یەک و بۆ سەرخستنیشی تێدەکۆشین. ئێمە تێکۆشانی دژی سیاسەت و زیهنیەتی پیاوسالاری وەکو تێکۆشانی شۆڕشگێری و ئازادیپارێزی دەبینین و بۆ ئەم تێکۆشانەش کە خۆی دەسپێرێتە فرەرەنگی و ئازادی کۆمەڵگا، هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا تێکۆشانی دژی توندوتیژیەکانی دەوڵەت و پیاوسالاری، بەهێزتر دەبێت و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو ژنانە دەخوازین کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.

ئاشکرایە کە راستی رێبەرایەتی و پەکەکە لە ٤٢هەمین ساڵیادی پارتەکەماندا، بوو بە ئامانجی هێرشی لەناوبردن و نکۆڵیکردن کە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا و بە هاوپەیمانی ئەمریکا-دەوڵەتی تورک-پەدەکە بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو بەڕێوەچوو. لەم هێرشەدا کە وەکو نوێکردنەوەی پلانگێرییە نێودەوڵەتیەکە بەڕێوەچوو، ویستیان لە باکور لەناوی بەرن، لە رۆژئاوا و باشوریش داگیری بکەن. بەم هێرشە فاشیت-قڕکەر و گشتگیرە کە سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی کردووە بە ناوەندی خۆی، ویستیان راستی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە بێکاریگەر بکەن و لەناوی بەرن. لەسەر ئەم بنەمایە هەوڵ درا کە کوردی ئازاد لەناو ببەن، هێرشی قڕکردنی کورد کە سەد ساڵە بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو بەڕێوە دەچێت، بیگەیێننە ئامانج. بۆ ئەمەش هەموو ئامێرێکی شەڕ بەکار هێنران، بە هەموو شێوەیەک رێکەوتن ئەنجام دران، لە چوارچێوەی تاوانی نامرۆڤانەدا هەموو شێوازەکانی هێرشی دڕندانە، فشار، زوڵم و کۆمەڵکوژی ئەنجامدران.

لە دژی ئەم هێرشە فاشیست و قڕکەرانە، بە تایبەت رێبەر ئاپۆ و پارتەکەمان، هێزی گەریلاکانمان، بزوتنەوەی ژنان و گەنجانمان، گەل و دۆستانمان لەسەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێر کە بە قارەمانانە لە خۆڕاگریدان، ئەم هێرشە فاشی و قڕکەرانەیان تێکشکاند و پلانەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردنیان پوچەڵ کردەوە. هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین کە هێزی گەریلاکانمان بەڕێوەیان برد، گورزی کوشتندە لە هێرشبەرە فاشی و قڕکەرەکاندار و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامیش رۆڵێکی پێشەنگیان بینی. لە ١٢ی ئەیلولدا کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە دەستی بە هەنگاوی خۆڕاگریی بە ناوی 'گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' کرد و بە دەستپێکردنی ئەم هەنگاوە هێزی گەریلا قارەمانەکانمان بە خۆڕاگریی جەنگی حەفتانین، ئەوەیان کردە ئامانج کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵوەشێننەوە و سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی پارچە بکەن و مرۆڤایەتی لە تیرۆری فاشیزم رزگار بکەن. ئەم هەنگاوەمان بە ناوی 'کاتی ئازادیە' لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە لایەنی گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و هێزە شۆڕشگێرەکانمان و لایەنە دیموکراتەکانەوە قبوڵکراوە. ئەم هەنگاوەمان ئەوەی کردووەتە ئامانج کرد ئازادی رێبەر عەبدولا ئۆجالان بەدی بهێنێت و لەسەر ئەم بنەمایە کوردستانی ئازاد و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە دیموکراتیک بکرێت.

ئێمە وەکو بزوتنەوە و گەلەکەمان بە هەنگاوی خۆڕاگری دەربازی ٤٣هەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە دەبین. بۆ رێگریکردن لەو هەنگاوەمان، هاوپەیمانی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک و پەدەکە بە رێگەی 'رێکەوتنی شەنگال' هێرشێکی نوێی دەستپێکردووە و هەوڵ دەدەن هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بنێرنە سەر گەریلاکانمان. بە گێرەشێوێنیەکی بەم شێوەیە و بە بەکارهێنانی هێزی پەدەکە دەیانەوێت رێگری لە هەنگاوی 'کاتی ئازادیە' بکەن و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە هەڵوەشاندنەوە رزگار بکەن و تەمەنی درێژ بکەنەوە. بەڵام زۆر روون و ئاشکرایە کە ئەم گێرەشێوێنی و ئەم هەوڵانەیان نەزۆکن و هیچ کات ناگەن بە ئامانج. چونکە هەنگاوەکەمان لە لایەن گەلی وڵاتپارێزمان، هێزە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانەوە قبوڵ کراوە و بە تایبەت هێزەکانمان لە شاخ و شار، رێخستنی ژنان و گەنجان و گەل و دۆستانمان بۆ سەرکەوتنی هەنگاوەکە بەردەوام لە چالاکیدان.

بەم هەنگاوەی خۆڕاگری و شۆڕشگێرانەدا، لە ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمیی پەکەکەدا گومان لەوەدا نیە کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە و دەچێتە ناو زبڵدانی مێژووەوە. دیکتاتور- فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە لە لایەن دراوسێ و هاوپەیمانەکانیەوە گۆشەگیر کراوە، لە ناوخۆشیدا دەرزێت. لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، هەموو کەسێک بە روونی دەیبینێت کە هەڵدەوەشن. لەگەڵ چالاکیەکانی گەل و دۆستە شۆڕشگێر و دیموکراتەکانمان ئەم هەڵوەشاندنەوەیە قوڵتر دەبێتەوە و ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکات پوچەڵبوونەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی و کۆتاییهاتن بە داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە پارچەکانی تری کوردستان.   

لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە رێبەر ئاپۆ و هەموو هاوڕێکانی پارتەکەمان و گشت گەل و دۆستانمان دەکەین. بۆ ئەوەی ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ببێت بە ساڵێ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە، ببێت بە ساڵی پوچەڵبوونەوەی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی، ئەو ساڵەی کە رێبەری ئاپۆ تێیدا ئازاد دەبێت، لە کوردستانی ئازادی بەدی بێت و تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدیمۆکراتیک ببم، ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو کەسێک دەکەین کە بەشداری لە هەنگاوی خۆڕاگریی 'کاتی ئازادیە'دا بکەن و خۆڕاگری لە هەموو دەڤەرێک بڵاو بکەنەوە و خۆڕاگری گەش بکەن."

ز.ش