قەسەدە: لە شەڕی عەین عیسادا ١٨ چەتە کوژران کە سەرچەتەیەکیان لەگەڵدایە

قەسەدە لەبارەی هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندی مالیەی عەین عیسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە هێرشەکەدا ١٨ چەتە کوژراون کە سەرچەیەکیش بە ناوی ئیسماعیل ئەلحەیدۆشیان تێدایە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەو و بایس ئەوەی کرد کە لە شەڕەکەدا ٤ شەڕڤان بریندار بوون و شوێنی نیشتەجێی هاوڵاتیانی مەدەنی بووەتە ئامانج. قەسەدە وتی، ناو بە ناو شەڕ بەردەوامە.

لە راگەیەنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە: "رۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٣٠ چەتە داگیرکەران لە چەند قۆڵێکەوە هەوڵیاندا گوندی مالیکیەی عەین عیسا داگیر بکەن. لە هەمان کاتدا شاری عەین عیسا و دەوروبەری و دەوروبەری ڕێگای ئێم٤ بە قورسی تۆپبارانکران. شەڕڤانانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا وڵامی داگیرکەرەکانیان دایەوە و بە چەکی قورس و مامناوەند شەڕ روویدا. لە ئەنجامدا هێرشەکە تێکشکێنرا و گروپە چەتەکان کە ویستیان گوندەکە داگیر بکەن، شکێنران.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەیەک بە ناوی ئیسماعیل ئەلحەیدۆ کە سەرپەرشتی هێرشەکەی دەکرد، هەروەها ئەمیری پێشووی داعش بوو لەگەڵ ١٧ چەتەی تردا کوژراون و ژمارەیەک زۆری چەتەکانیش بریندار بوون. لە هەمانکاتدا فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

کە هێرشەکەدا شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی کرایە ئارمانج و زیانێکی زۆری مادی بەر هاوڵاتیان کەوت. هەروەها زیان بە سیستمی کارەبای عەین عیسا کەوتوە.

لە هێرشەکەدا ٤ شەڕڤان برینداربوون. شەڕەکە تا ئێستاش ناو بە ناو بەردەوامە.

ف.ق