ئاکاد ڕەقا: هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر، بەردەوامی کۆمەڵکوژی سێفۆیە

ئاکاد رەقا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی شاری ڕەقا ڕایگەیاند، هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامی پڕۆژەی عوسمانی نوێیە. بەردەوامی کۆمەڵکوژی سێفۆیە کە لە ئەنجامدا بە هەزاران سوریانی و ئەرمەن کۆمەڵکوژ کران.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی (داعش و ئەلنوسرە) لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە و گوندەکانی ئاشوریەکان لە ناوچەی تل تەمر دوای سەرێکانی و گرێ سپی دەبنە ئامانجی چەتەکان.

لەبارەی ئەم دۆخەوە ئاکاد ڕەقا فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی شاری ڕەقا باسی مێژووی عوسمانیەکان کرد و ڕایگەیاند، مێژووی عوسمانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆی دووبارە دەکاتەوە. هەمان ڕێبازی دڕندەیی بەکاردەهێنێت و خەڵکی ناوچەکە قڕ دەکات. خاکەکەیان داگیر دەکات.

ئاکاد وتی، " سوپای تورکیا کەسانی نەفسنزمیان کرد بە چەتە و لە لایەن سەربازی و بیردۆزیەوە پەروەردەکران و هەڵەیان خەڵەتاندن کە دوژمنی سەرەکیان لە باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریایە."

ڕاشیگەیاند، فتوایان دەکرد کە هەر کەسێک بەرامبەر خۆیان ببینن، سەریان ببڕن بە بێ جیاوازی گەورە و بچوک و ژن و پیاو. ئەمەش هەمان رێبازی دەوڵەتی عوسمانیە کە کۆمەڵکوژی سێفۆی ئەنجامدا و منداڵانیان کوشت بۆ ئەوەی گەورە نەبن و تۆڵەیان نەکەنەوە.

ئاکاد باسی شاری ئەسکەندەرۆنی کرد کە تورکیا بە بیانووی درۆ و ناڕاست داگیریکردووە و وتی، "دیموگرافی و زمان و هەموو نیشانەیەک کە دەلالەت لە شاری ئاشوریەکان دەکات، گۆڕا. هێرشەکانی سەر عەفرین کە لەبەرچاوی هەموو جیهان ئەنجامدران، نیشانەی ئەو ڕێبازەیە.

'ڕووداوەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگەی شەرمە'

ئاکاد سەرسۆرمانی خۆی لە بێدەنگی و هەڵویستی جیهان وئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکانی سوپای تورک لەدژی خەڵکی مەدەنی و کردەوەکانی چەتەکانی داعش لەژێر ئاڵای تورکیا دەربڕی.

ئاکاد بەم شیوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، "لەناوبردنی چەتەکانی داعش لە لایەن قەسەدەوە، تورکیای نیگەران کرد و بەو هۆیەوە دەیەوێت چەتەکان زیندووبکاتەوە. لەبەرئەوەش چەتەکانی داعش باشترین خزمەتکاری تورکیان و بۆ ئەوەش دروست بوون."

هەروەها ئاکاد ڕایگەیاند، کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش و ئەکنوسرە بەردەوامی کۆمەڵکوژی سێفۆیە کە عوسمانیەکان ئەنجامیاندابوو.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاکاد ڕەقا وتیشی، "ئەوان بروایان بە هێزەکانی هەسەدە هەیە و بەو هێزە سەربەرزن. قەسەدە دەتوانێت دەستکەوتەکانی هەزاران شەهیدی خۆی بپاریزێت و هەروەها لەسەر بەرخۆدان و لەناوبردنی داگیرکەری بەردەوام دەبێت."

ف.ق