ئەمڕۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئەبو لەیلایە

ئەبو لەیلا، یەکێکە لە سیمبۆلەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، لە ڕێککەوتی ٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦دا، لە دوایین ڕۆژەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردن و پاکردنەوەی شاری منبج لە چەتەکانی داعش، بریندار بوو و پاش گواستنەوەی بۆ سلێمانی شەهید ببوو.

خۆزگە هەمومان پێکبهاتینانیەتەوە و ڕۆژانی خۆشی ڕابردوو دەگەڕایەوە"، ئەو وتانە هیوا و ئومێدی شەهیدی فەرماندە فەیسەڵ ئەبو لەیلا بوون.
ئەبو لەیلا، یاخود فەرماندە فەیسڵ، لە گوندی قالات حەدیدی شاری کۆبانێی واری بەرخۆدان چاوی بە دونیا هەڵهێنابوو، بەڵام لە شاری منبج مەزن ببوو.
لە دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا، کارا بەشداری کار و خەبات ببوو و هەر زوو ناوبانگی دەرکرد بوو و بە تایبەتیش ئەو کاتەی فەرمانداری  جەبهەت ئەکراد بوو. پاشانیش ئەبوو لەیلا ببوە فەرمانداری لیوای شەمس ئەلشمال.

شەهیدی فەرماندار ئەبو لەیلا، هەموو کات لە بەرەکانی جەنگدا دژی چەتەکانی داعش لە پێشی پێشەوە دەجەنگا و هەرگیز خۆی بە فەرماندار نەدەزانی و دەیوت: "من شەڕڤانێکی خزمەتگوزاری گەلم." لە ڕێککەوتی ١٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤، کاتێک چەتەکانی داعش هێرشی دڕندانەیان کردە سەر شاری کۆبانێ، ئەبو لەیلا  بەرەوە زێدی خۆی بەرێ دەکەوێتەوە و کێوئاسا لە بەردەم  تاریکپەرستاندا دەوستێتەوە.

ئەبوو لەیلا، سەڕەڕای ئەوەی ٧ جار بریندار ببوو، بەڵام هەرگیز سەنگەری بەرخودانی بەجێنەدەهێشت و تا دوایین ساتەکانی ژیانی لە سەنگەردا مایەوە و لە شەڕی دژی داعشدا پێشەنگی هاوەڵەکانی بوو .لە ڕێککەوتی ١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦، کاتێک هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری منبج ڕاگەیەندرا، شەهیدی فەرماندە ئەبو لەیلا، دیسان بەباوەڕدارییەوە وەک فەرماندارێکی کارای هەڵمەتەکە لە ڕیزی پێشەوە جێی گرتبوو. پێش ئەوەی شەڕ لە منبج دەست پێ بکات، ئەبوو لەیلا بە شەڕڤانان ڕادەگەێەنێت: " بێجگە لە بەڵگەی چەتەکانی داعش بە هیچ شێوەیەک دەست بۆ ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان نەبەن و جیاوازی لە نیوان هیچ کەس و پێکهاتەیەک نەکەن و هەمووان وەک یەک بپارێزن".

لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی منبجیشدا، هاوشێوەی کۆبانێ، ئەبولەیلا، لە بەرەکانی جەنگی دژ بە داعشدا کارا ڕۆڵی گێرا و شەڕڤانێکی ئازادی بوێر و نەترس و خۆنەوسیت بوو. ئەو کە بە عشق و ورەیەکی پۆڵایینەوە بەرەنگاری داعش دەبووە و بەرخۆدانی بەڕێوە دەبرد، لە ڕێککەوتی ٣ی حوزەیرانی ساڵی 2016دا، کە دوایین ڕۆژەکانی ڕزگارکردنی شار و هەرێمی منبج بوو، لە گوندی خەفیەت ئەبو قەلقەل بە قورسی بریندار ببوو و پاشان بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی باشوری کوردستان کرا بوو. بەڵام لەوێ سەڕەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، شەهید دەبێ و دەگاتە کاروانی نەمرانی کورد و مرۆڤایەتی.
دوابەدوای ئەوەی تەرمە لە باشوری کوردستانەوە برابوویەوە ڕۆژئاوای وڵات و بە مەراسیمێکی بەشکۆی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانێ بە خاک سپێدرا.

هـ.هـ