ئەوچەتانەی کە لەباغۆزماونەتەوە هەموویان بیانین

زۆربەی ئەوچەتانەی کە دوێنی لەباغۆزخۆیان رادەستی قەسەدە کردووە خەلکی وڵاتانی تورکیا، تورکەمەنیستان، قەزاقیستان، ڕووسیا، تاجیکستان، ئەندونیزیا، چیچان، داغستان وعێراق بوون.

لەوچەتانەی کە لەناوباغۆزدا ماونەتەوە دوێنێ نزیک بە هەزار و٥٠٠ چەتە وخانەوادەکانیان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە کرد. زۆربەی چەتەکان خەلکی وڵاتی تورکیان، سەرەڕای داوایچەندڕۆژ پێشی قەسەدە ،تەسلیم نەدەبوون.

ڤیدیۆی ڕاگواستنی ئەوچەتانە وبنەماڵەکانیان کە خەڵکی تورکیا، تورکەمەنیستان، قەزاقیستان، تاجیکستان، ئەندونیزیا، ڕووسیا، چیچان، داغستان وعێراق بوون لە لایەن هەواڵنێری ئاژانسی فوراتەوە ڕووماڵکرا. ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی قەسەدە لەدژی ئەوچەتانەی داعش کەئامادە نین خۆیان رادەستی قەسەدە بکەن بەردەوامە.

زۆربەی هەرەزۆری چەتە تەسلیم بووەکان هاووڵاتی بیانین و خەڵکی سووریای زۆرکەم تێدایە.

لە ئێوارەی ٤ی ئادارهەتاکوو ١٠ی ئادارنزیکەی ٩هەزارکەس لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە لەباغۆردەرخراوەن.

ک-ش