به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌ گرێسپی كه‌سێك شه‌هید بوو و ٤ كه‌سیش بریندار بوون

له‌ شاری گرێسپی مینێك ته‌قییه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك شه‌هید بوو و ٤ كه‌سیش بریندار بوون.

كاتژمێر ١٦:١٥ی ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری گرێسپی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك شه‌هیدبوو و ٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و برینداره‌كانیان گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. ڕاگه‌یه‌نرا باری ته‌ندرووستیی چه‌ند بریندارێك خراپه‌. به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی سه‌رده‌می چه‌ته‌كانی داعش بووه‌.

s.m