بەهۆى تەقینەوەیەک لە حەلەب ٢٠ ئەفسەرى ئێرانى کوژران

لە بنکەى سەربازیى ئێران لە حەلەب تەقینەوەیەک روویدا و راگەیاندرا بەهۆى ئەو تەقینەوەیەیەوە ٢٠ ئەفسەر کوژراون.

لە بنکەى سەربازیى ئێران لە حەلەب تەقینەوەیەک روویدا و راگەیاندرا بەهۆى ئەو تەقینەوەیەیەوە ٢٠ ئەفسەر کوژراون.

تەقینەوەیەک لە بنکەى سەربازیى ئێران لە چیاى عەزان لە باشوورى حەلەب روویدا.

تەقینەوەکە ئێوارەى دوێنێ روویداوە و بەپێى میدیاکانى ئێران ٢٠ ئەفسەرى ئێرانى لەو تەقینەوەیەدا کوژراون و چەندینى تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا سووڕاوەتەوە، بەڵام نەزانراوە فڕۆکەکان سەر بە چ لایەن و حکومەتێک بوون.

سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن، کە دەکرێت ژمارەى کوژراوان لەوە زیاتر بێت کە بڵاوکراوەتەوە.