بەهۆی بۆردومانى تورکیاوە زیان بە هاووڵاتییانى سنووری زاپ گەیشت

لە ١٠ی ئابەوە بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە ئاگر بەربووەتە سنووری گوندەکانى رەنچبەرخا و سیدا لە زاپ و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە بەردەوامیى هەیە.

بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکی داگیرکەرەوەلە ١٠ی ئابی ٢٠١٩ / ١٩ی گەلاوێژەوە لە گوندەکانى رەنچبەرخا و سیدا لە ناوچەى زاپ لە باشووری کوردستان ئاگر بەربووەتە باخ و رەزی هاووڵاتییان و زیانیان پێگەیشتووە.

ئەو ئاگرە کە بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکی داگیرکەرەوە کەوتوەتەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. دانیشتوانى هەرێمە هەوڵیاندا ئاگرەکە بکوژێنەوە، بەڵام بەهۆی زۆریى ئاگرەکەوە نەیانتوانى ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئاگرەکە لە سنووری چیارەش و کورنشک-ی زاپیش بەردەوامیى هەیە. بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیان بە رەز و باخ و لەوەڕگە و ژینگەى ناوچەکە گەیشتوە.

ژ.ت