بەهۆی هاوەنبارانەوە ٢ هاووڵاتی لە قامیشلۆ بریندار بوون

گولـلەهاوەنێک بەر گەڕەکی جرنکێ لە شاری قامیشلۆ کەوت و بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتی بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکان، کەسانی نەناسراو گولـلە هاوەنێکیان گرتووەتە گەراجی رۆژ لە گەڕەکی جڕنکێ.

بەهۆی ئەو هێرشەوە ٢ هاووڵاتی بریندار بوون. لەبارەی هێرشەکەوە زانیاریی زیاتر لە بەردەستدا نییە و تاوەکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیاریی هێرشەکەیان لە ئەستۆ نەگرتوە.

ژ.ت