بە هۆی تەقینی مینێکەوە لە عەین عیسا منداڵێک گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی تەقینی مینێک لە گوندی کنەخیری سەر بە ناوچەی عەین عیسا منداڵێکی ٥ ساڵان گیانی لەدەستدا.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان، لە گوندی کنەخیری سەر بە ناوچەی عەین عیسا مینێکی چێندراو بە منداڵێکی ٥ ساڵان بە ناوی عومەر سالح ئەلعەواد و باوکی ناوبراو بە ناوی ساڵح خەلەف ئەلعەوادی ٣٥ ساڵاندا تەقیوەتەوە.

بە پێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی تەقینی ئەو مینەدا، منداڵە ٥ ساڵانەکە گیانی لەدەستداوە و باوکیشی بە سەختی بریندار بووە. تا ئێستا هیچ لێدوانێک بڵاو نەکراوەتەوە کە ئەو مینە کەی و لە لایەن کێوە چێنراوە.

ز.ش