به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قامیشلۆ ١٢ كه‌س بریندار بوون - نوێكراوه‌ته‌وه‌

له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. له‌ ئه‌نجامدا ١٢ كه‌س بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كاتژمێر ١٧:٤٥ له‌ گه‌ڕه‌كی ویستایه‌ی شاری قامیشلۆ له‌ نزیك دێر (كڵێسا)ی ئه‌زرا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا ١٢ كه‌س بریندار بوون. تیمه‌كانی فریاگوزاری خێزا زوو گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ڕێوشوێنی تووندییان گرته‌به‌ر.

ناوی به‌شێك له‌ برینداره‌كان: باهۆز خه‌لیل مه‌حموود (٣٧)، ژان خالید (٨)، بارسوم لۆكا، سه‌میر سلێمان، سامی عه‌بدۆ، فه‌هیمه‌ شه‌معوون و ئه‌لیسا ئاسیا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.

هێزه‌كانی ئاسایش له‌ حه‌سه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی ٧ ڕۆژ به‌كارهێنانی ماتۆڕسكیلیان قه‌ده‌غه‌ كرد.

s.m