تووڕەیی زەیتوون: لە عەفرین ١٦چەتە کوژران

ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون تەقینەوەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی عەفرین-ی گرتە ئەستۆی خۆێی ولەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وڕایگەیاند، لەوچالاکییەدا ١٦چەتەکوژران و ١٩چەتەی تریش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا عەفرین ١٦چەتەکوژران و ١٩ چەتەی تریش برینداربوون.

لەراگەیەنراوەکەداهاتووە، ئەوتەقینەوە لەچوارچێوەی چالاکی تۆڵەسەندنەوە لە لە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەعەفرین، ئیدلب، عەزاز وهەرێمەکانی باکووری سووریا ئەنجامدراوە و دەستنیشانی دەکەین کە سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لەهەرشوێنێکیدا بن دەکرێنە ئامانج و سزادەدرێن.

 لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە:

"هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ١١ی تەمووزی ٢٠١٩ بەئامانجی وڵام دانەوە بە داگیرکاری سوپای تورک و چەتەکانی،لەدژی چەتەکانی جبهەی شامییە چالاکییەک ئەنجامدرا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ١٦چەتەکوژران و١٩چەتەی تریش برینداربوون.

ماوەیەک پیش ئیستا ئێمە خەڵکی مەدەنی-مان ئاگادارکردبووەوە کە خۆیان لەبارەگا وشوێنی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دووربگرن، چوونکە هەرکۆبوونەوێکی چەتەکان دەکرێنە ئامانج.

هەروەها چەتەکان ئاگاداردەکەینەوە کە لەخاکی پیرۆزی ئێمە دەربکەون یان دەخرێنە ژێرخاک.

ئێمەوەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون،دووپاتی دەکەینەوە کە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران بۆیەک چرکەش ناوەستێت و بەڵێن دەدەینە گەلەکەمان کە لەبەرانبەر داگیرکەراندا یەک هەنگاو پاشەکشێ ناکەین."

ک-ش