تەرمی دوو شەهید لە ناوچەی شەهبا بەخاک سپێردران

هاوڵاتییانی عەفرین و شەهبا تەرمی هەر یەک لە ئێریش عەفرین شەهیدی یەپەگە و دڵشێر عەفرین شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرینیان بە مەراسیمێکی شکۆدار لە گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم لە ئەهرێز-ی شەهبا بەخاک سپارد.

بە سەدان هاوڵاتی عەفرین و ناوچەی شەهبا، جەنازەی شەهیدی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئێریش عەفرین و شەهیدی هێزەکانی رزگاری عەفرین دڵشێر عەفرینیان لە نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی ناوچەی فافین وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی سەردەم بەڕێکرد.

لە گۆڕستانەکە ئامادەبووان بە مەبەستی بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی خولەکێک بە بێدەنگ وەستان، دواتر بە ناوی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان حەسەن و لەسەر ناوی ئەنجومەنی عەفرین محمد رەمەزان عەبدۆ قسەیان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد.

لە پەیمانەکاندا باس لەوە کرا کە، دوێنێ ٢٦ی کانونی دووەم، ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ بوو، هەروەها هیواشیان خاست، لە زووترین کاتدا عەفرینیش رزگار بکرێت.

دوای قسەکان ناسنامەی شەهیدان خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکانیان کرا. دواتریش بە وتنەوەی دروشم تەرمی هەردوو شەهید بەخاک سپێردران.

ز.ش