تەرمی شەهید حەمادە لە شەداد بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید حسێن حەمادە شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک بە بەشداری سەدان هاوڵاتی ناوچەی شەدادا بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا.

دانیشتوانی ناوچەی شەداد تەرمی شەهید حسێن حەمادە شەڕڤانی قەسەدە کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکە سەبازیەکانیدا لە دێرزۆر شەهید ببوو، لە بەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان وەرگرت و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستان بەڕێیان کرد.

لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک رێکخرا. مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی دەستیپێکرد و دواتر ناجی نجوم ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید حسێن حەمادە و هاوڕێکانی کرد.

نجوم لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر تێکۆشان و خۆڕاگری کور و کچانی هەرێمەکە و جەختیشی کردەوە کە ئەوان لەو ئاستەدان کە بتوانن داگیرکەری و چەتەکان تێک بشکێنن و ناوچەکە لە تیرۆر پاک بکەنەوە.

دواتر ئەودەت حسێن لەسەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی شەدات قسەی کرد و رایگەیاند، دەبیت خاوەنداری لە شەهیدان بکرێت و دەستکەوتەکانیان بپارێزن.

پاشان ناسنامەی شەهید لە لایەن دەمهات فەرەج ئەندامی خانەوادەی شەهیدانەوە خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا. لە کۆتایشدا بە وتنەوە دروشم، تەمی شەهید حسێن حەمادە بەخاک سپێردرا.

ز.ش