تەرمی شەهید وەلید لە کۆبانێ بەخاک سپێردرا

لە کانتونی کۆبانێ بە بەشداری سەدان هاوڵاتی، تەرمی شەهید وەلید شەعبان (وڵات کۆبانێ) شەهیدی قەسەدە بە مەراسیمێکی شایستە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەخاک سپێردرا.

شەهید وەلید شەعبان (وڵات کۆبانێ) شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە کە لە کۆبانێ لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکە سەربازیەکانیدا، شەهید ببوو، لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کانتونی کۆبانێ بەخاک سپێردرا.

مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە بە خولەکێک وەستان بە بیدەنگی دەستیپێکرد.

گێلۆ عەلی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی فورات لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە شەهید کرد و وتی:"خۆڕاگری و سەرکەوتنمان، بەرهەمی رەنجی شەهیدانە. ئەو دوژمنەی ئێمە شەری لەگەڵ دەکەین، نرخی ئەخلاق و مرۆڤایەتی ناناسێت. بۆیە داوامان لێدەکرێت، تێکۆشان بەرفراوانتر بکەین، بۆ ئەوەی ئازادی و شکۆمان بدەست بهێنین."

عەلی هاوکات رایگەیاند، هەموومان قەرزداری شەهیدانانین و دەبێت لە سەر هێڵی شەهیدان رێبکەین.

دوای پەیام و قسەکان، ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا.

لە کۆتاییشدا تەرمی شەهید وەلید بە وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' بەخاک سپێردرا.

ز.ش