تەرمی فورات کوردستان شەڕڤانی قەسەدە لە کۆبانی بەخاکسپێردرا

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری کۆبانێ، تەرمی فورات کوردستان شەڕڤانی قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە ڕێورەسمێک بەخاکسپارد.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری کۆبانێ، تەرمی وەلید ئیسماعیل (فورات کوردستان) شەڕڤانی قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە ڕێورەسمێک بەخاکسپارد کە لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا شەهید ببوو.

لە گۆڕستانەکە مەراسیم بە خولەکێک بۆ ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.

مەراسیم بە دروشمی دڵسۆزت بۆ شەهیدان کۆتایی هات.

ف.ق