تەقینەوەیەک لە تەبقا روویدا

لە کاتى تێپەڕبوونی پاسی هاووڵاتییاندا تەقینەویەەک لە تەبقا روویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەس بریندار بوون.

لە گۆڕەپانی عەهدان لە تەبقا و کاتى تێپەڕینى پاسێکى هاووڵاتیاندا بۆمبێکى چێندراو تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا ٢ هاووڵاتى بریندار بوون و زیانى ماددیش بە دەورووبەری شوێنى تەقینەوەکە گەیشت.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆش دەستبەجێ چوونەتە شوێنى تەقینەوەکە و رێوشوێنى ئەمنیى بەرفراوانیان گرتووەتەبەر و لێکۆڵینەوەیان لەبارەى تەقینەوەکەوە دەستپێکردووە.

ر.م