تەڤدەم بۆ عەفرین داوای پێکهێنانی کۆمسیۆنێکی لێپرسینەوەی کرد

تەڤدەم ئاماژەی بە کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کۆمسیۆنێکی لێپرسینەوە پێک بهێنرێت و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەکانی ڕەخنە کرد.

تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشێلکاریەکانی لەدژی ژنان لە عەفرین شەرمەزار کرد.

ڕاگەیەنراوی تەڤدەم بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەگەڵ گروپە تیرۆریستەکانی لە مانگی ئازاری ٢٠٠١٨ەوە و تا ئێستا تاوانی مرۆڤایەتی لەدژی هەرێمی عەفرین ئەنجامداوە. گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکک، گەلی ڕەسەنی عەفرین بە زۆر پەنابەر دەکەن، لەدژی خەڵکی مەدەنی تاوان و کردەوەی نامرۆڤانە و بێئەخلاق ئەنجام دەدەن.

قڕکردن ئەتنیکی و کۆمەڵکوژی

ڕووداوەکانی هەرێمی عەفرین، کۆمەڵکوژی شەنگال وەبیرمان دەهێنێتەوە، لەبەرئەوەی چەتەکان دەیانویست لەدژی شەنگال بە گشتی لەدژی ژنان بە تایبەتی تاوان ئەنجام بدەن و کاتێک سەرنەکەوتن لە عەفرین بەردەوامیان بە کردەوەکانیاندا. سوپای تورک لەو ڕۆژەوەی هەرێمەکەی داگیرکردووە و تا ئیستا پشتگیری گروپە چەتەکان دەکات، لەدژی خەڵکی مەدەنی قڕکردنی ئەتنیکی، کۆمەڵکوژی، ڕفاندنی ژن، منداڵ و پیاو ئەنجام دەدات و ئەوەش نیشانەی گۆڕینی دیمۆگرافی ناوچەکەیە.

ژنان دەڕفێنن و لە ناوەندی چەتەکان ڕووتیان دەکەنەوە و بەهای مرۆڤایەتی پێشێل دەکەن، هەروەها ئەمە بۆ هەموو ژنانی جیهان سووکایەتیە. لە هەمانکاتدا گورزوەشاندنە لە پێشەنگایەتی ژنانی کورد، لەبەرئەوەی ژنانی کورد سەرکێشی شۆڕشی مرۆڤایەتی دەکەن و چەتەکانیش دەیانەویت ئیرادەی ژنانی ئازادی کورد تێکبشکێنن. کردەوەی بەم شێوەیە نیشانەی ئیفلاسبوونی چەتەکانی لە بەها مرۆڤایەتیەکان، خۆی لەم جۆرە کردەوانەدا دەوڵەتی تورک خاوەن مێژوویەکی ڕەشە و کردەوەی عوسمانیەکانمان وەبیردەهێننەوە.

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسی تاوانی چەتەکانە

چەتەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک تاوان و قڕکردن بێ هیچ ڕێگریەک لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن. وەک ئەوەی هەرێمی عەفرین هەرێمێکە لەبیرکراوە و لە دەرەوەی هاوکێشەکانی نێونەتەوەیی و جۆگرافیای سوریا بێت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە بووتە شوێنی کۆبوونەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە تیرۆریستیەکان.

ئێمە وەک تەڤدەم دەڵێین، بەرپرسیاری ئەم دۆخە نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ڕۆڵی خۆی لە هەرێمەکە ناگێڕێت، هەروەها ڕۆڵی رووسیا و هاوپەیمامانیش خراپە و ئەوانیش بەرپرسیارن. ئێمە بێدەنگی ڕێکخراووەکانی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ، بە تایبەت رێکخراوەکانی ژنان لەبارەی تاوانی نائەخلاققی، شەرمەزار دەکەین، هەروەها داوا لە ڕای گشتی و دەوڵەتانی پەیوەندیدار دەکەین کە هەڵوێستی شەرمەزارکردن دەرببڕن و بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی لێپرسینەوە لە هەرێمی عەفرین، دەست بە کار بکەن."

ف.ق