خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژاڤا ٥ منداڵی فه‌ڕه‌نسی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كرد

نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ پلان و هه‌ماهه‌نگی ٥ منداڵی ئه‌ندامه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه‌كانی داعشی ڕاده‌ستی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرد.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا)، ٥ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵانی چه‌ته‌ به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه‌كانی داعش به‌فه‌رمی ڕاده‌ستی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كراونه‌ته‌وه‌.

نووسینگه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: «ئێمه‌ وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌ گوێره‌ی ڕه‌گه‌ز و به‌هاكانی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. به‌ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به‌ هاوبه‌شی و به‌ هه‌ماهه‌نگی و پلان، ڕێكه‌وتی ١٤ی ئاداری  ٢٠١٩، ٥ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ٥ ساڵانمان ڕاده‌ستی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرد كه‌ دایك و باوكیان نه‌مابوون و خزمیان نه‌بوون.»

s.m