'دانیشتووانی مەخموور تەنها نین'

ئەندامانی کۆمینی گەڕەکی هلێلیێ شاری قامشلۆ لەبەرامبەر گەمارووی سەر مەخموور هەلوێستیان نیشاندا و ڕایانگەیاند، 'دانیشتووانی مەخموور تەنها نین'.

ئەندامانی کۆمینی گەڕەکی هلێلیێ شاری قامشلۆ لەبەرامبەر گەمارووی سەر مەخموور هەلوێستیان نیشاندا و ڕایانگەیاند، 'دانیشتووانی مەخموور تەنها نین'.

ئەندامانی کۆمینی گەڕەکی هلێلیێ شاری قامشلۆ پشتگیری خۆیان بۆ دانیشتووانی مەخموور دەربڕی و ئاماژەیان بەو گەمارۆ و ناهەقیەی سەر مەخموور کرد کە دوو مانگە بەردەوامە.

ستار سالیحا کەلەش ئەندامی کۆمینی گەڕەکی هلێلیێ وتی، "ئێمە گەمارۆی سەر مەخموور شەرمەزار دەکەین. ئێمە دەزانین لە هەموو کەسێک زیادتر ژنانی ئەو دەڤەرە زەحمەت دەکێشن. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان هەوڵیاندا چارەسەری وەربگرن، بەڵام بەهۆی ئاستەنگییەکان نەیانتوانی بچنە نەخۆشخانەکان و منداڵەکانیان لەبارچوو. پێویستە ژنانی باشوور لە بەرامبەر ئەو دۆخە بێدەنگ نەبن. پێویستە ئەو کاتەى گەلەکەمان لە دۆخێکی ناخۆشدا دەژی بە تەنها بەجێیان نەهێڵین."

نیزامەدین نووری حسێن ئەندامی پەیەدە و ئەندامی کۆمینی هلێلیێ ئەوەی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک هەڕەشە لە خەڵکی مەخموور دەکات و هێرش دەکات و وتی، "مەخموور گەمارۆ دراوە. بارودۆخیان سەختە و ناتوانن بچن بۆ نەخۆشخانەکانیش. ئەوانەی مەخمووریان گەمارۆداوە، ئەو کەسانەن پشتگیری لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکەن."

ژ.ت