داگیرکەران لە تەل تەمر ماڵ و زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ماڵ و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیانی مەدەنی گوندەکانی تەل تەمریان سووتاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گردی ئامیریەی سەر ڕێگای ئێم ٤ کو دەکەوێت باشووری ڕۆژئاوای تەل تەمر، تەقەیان کرد و زەوی کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی، عامیریە، ئەرگیهان و لێلانیان سووتاند.

ئەحمەد ئیبراهیم هاوڵاتی گوندی گوزەلیەی سەر ڕێگای ئێم ٤ بۆ ئاژانسی هاوار ڕایگەیاند، سەربازانی دەوڵەتی تورک زەویە کشتوکاڵیەکانیان سووتاند و وتی،"ئاگرەکە لە نزیک زەویە کشتوکاڵیەکانی نزیک لە بارەگاکانی دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد و لە گوندەکاندا بڵاو بووەتەوە. لە ئەنجامدا ماڵی خەڵکی مەدەنی و زەویەکانی دەوروبەریان سووتاند.

ئەحمەد ئیبراهیم ڕاشێگەیاند کە داگیرکەران، ئەو هاوڵاتیانەیان کردە ئامانج کە هەوڵیاندا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ناڕەزایی لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانی پیشاندا کە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان.

ف.ق