داگیرکەران ناوەندى ئێزدییەکانیان لە عەفرین تەقاندەوە

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ناوەندی یەکێتیى ئێزدییەکانى لە عەفرین تەقاندەوە.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى رۆژى سێشەممە ناوەندى یەکێتیى ئێزدیەکانى لە عەفرین تەقاندەوە.

لە ناوەندى ئێزدییەکانى عەفریندا سەدان کتێب لەسەر ئێزدییەکان کۆکرابوونەوە و پارێزرابوون. هەروەها پەیکەرى مێژوویى زەردەشت، کە تاکە پەیکەرى مێژوویى زەردەشت بوو لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، لەو ناوەندەدا بوو. ئەو پەیکەرە بە درێژایى مێژوو لەو ناوچەیەدا بووە و لەو ناوەندەدا پارێزگاریى لێدەکرا.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و گروپە چەتەکانى بە پلان و بەرنامە بۆداڕێژراو تاوانى جەنگ ئەنجام دەدەن. هێزەکانى تورکیا لە ٢٠ى تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ / ٣٠ى بەفرانبار دەستیانکرد بە هێرشەکانیان بۆ داگیرکردنى عەفرین. لە ١٨ى ئازاری ٢٠١٨ / ٢٧ى رەشەمە لەگەڵ چەتەکانیدا چوونە ناوەندى عەفرین.

لە سەرەتاى هێرشە داگیرکەرییەکانیانەوە تاوەکو ئێستا سەدان هاووڵاتیى مەدەنیان کوشتوە و سەدان هاووڵاتى تریشیان رفاندووە. ماڵى هاووڵاتیانى مەدەنى تاڵان دەکەن و شوێنە گشتییەکان و ماڵی هاووڵاتییان بۆردومان و تۆپبارانیان دەکەن و هاووڵاتیان لە ماڵەکانى خۆیاندا دەستگیر و رەوانەى شوێنى نادیار دەکەن. دەستبەسەر ماڵی هاووڵاتیاندا دەگەرن و دەیدەن بە خێزانى گروپە چەتە تیرۆریستییەکان و بە مەبەستى گۆڕینى دیموگرافیاى عەفرین، خێزانی ئەو گروپە چەکدارانە لە عەفریندا نیشتەجێ دەکەن.

هەروەها چەندین شوێنى میژوویى بەهۆى بۆردومان و دڕندەیى و تاڵانییەکانى دەوڵەتى تورکیا و چەتەکانیەوە خاپوور کراون.

ر.م

https://anfsorani.com/%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A7%D9%86%DB%95/%D9%87%DB%95%D8%AF%DB%95%D9%BE%DB%95-%D8%AA%D8%B1%D8%B3%DB%8C-%D8%AE%D8%B3%D8%AA%D9%88%D9%88%DB%95%D8%AA%DB%95-%D9%86%D8%A7%D9%88%D8%AF%DA%B5%DB%8C-%D9%81%D8%A7%D8%B4%DB%8C%D8%B3%D8%AA%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%87%DB%8E%D8%B1%D8%B4%DB%8C-%D9%87%DB%95%D9%85%D9%88%D9%88-%D8%B4%D9%88%DB%8E%D9%86%DB%8E%DA%A9-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86-3214