دایكانی زیندانییان: پێویسته كوردان بڕژێنه كۆڵانه‌كان
ئایسه‌ل ئاته‌ش دایكی زیندانی محه‌مه‌د ڤه‌یسه‌ل ئاته‌ش كه له ١ی ئاداره‌وه له زیندانی به‌شی «ت١»ی ئامه‌د له مانگرتندایه گوتی، «پێویسته كوردان بڕژێنه كۆڵانه‌كان.»
ئایسه‌ل ئاته‌ش دایكی زیندانی محه‌مه‌د ڤه‌یسه‌ل ئاته‌ش كه له ١ی ئاداره‌وه له زیندانی به‌شی «ت١»ی ئامه‌د له مانگرتندایه گوتی، «پێویسته كوردان بڕژێنه كۆڵانه‌كان.»
له ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨-ه‌وه زیندانییانی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه و پاژك له زیندانه‌كانی كوردستان و توركیا به داواكاریی هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیان به مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كردووه. دۆخی ته‌ندرووستیی زیندانییه‌كان كه ١٢٩ ڕۆژه له مانگرتندان سات به سات دژوارتر ده‌بێت. له ١ی ئاداره‌وه مانگرتنه‌كه به‌رفره‌وانتر بووه و هه‌زاران زیندانی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و ده‌ڵێن، پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت به‌رده‌وام بن له مانگرتنه‌كه‌یان.
ئایسه‌ل ئاته‌ش دایكی زیندانی محه‌مه‌د ڤه‌یسه‌ل ئاته‌ش گوتی، «كوڕه‌كه‌م له زانكۆی وان ده‌یخوێند. ٢ مانگ به‌ر له‌وه‌ی زانكۆ ته‌واو بكات چووه نێو سیاسه‌ت و ده‌ستی به خه‌بات كرد. سه‌ره‌تا له بواری ڕاگه‌یاندن كاری كرد و له‌و ماوه‌یه‌شدا هاوسه‌رگیری كرد. كوڕه‌كه‌م كاتێك كۆرپه‌یه‌ك له سكی هاوژینیدا بوو، دۆسیه‌یه‌كی ڕابردووی زیندوو كرایه‌وه و خرایه زیندان. هه‌ر له زیندان دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌شی بۆ كرایه‌وه.»
ئه‌و دایكه ده‌ڵێت، دۆخی زیندان سه‌خته و گوتی، «زیندانییان له ئێمه زیاتر له‌سه‌ر خۆیانن. وره به ئێمه ده‌ده‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رخۆدانی ئێمه گه‌شتر بكه‌ن. منیش ده‌مه‌وێت به‌ر له‌وه‌ی له زیندانه‌وه ته‌رمه‌كان بهێنرێنه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێت بیكه‌م. من ناتوانم چاوه‌ڕوانی مردنی ئه‌وان بكه‌م. نامه‌وێت هیچ كه‌س له به‌رانبه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌دا بێده‌نگ بێت. ده‌بێ هه‌ركه‌س ده‌نگی بخاته‌پاڵ ئه‌م به‌رخۆدانه. ئه‌گه‌ر شتێك به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانمان بێت، بێده‌نگه‌كان لێی به‌رپرسن. هه‌ر كه‌سێك بێت ده‌بێ باجی ئه‌مه بدات. ئێمه منداڵه‌كانی خۆمان نه‌دۆزیونه‌ته‌وه. داواكاریی ئه‌وان بۆ ئێمه به‌هان. به‌رخۆدانی ئه‌وان ڕێگه‌ی ئێمه‌شه.»
دایكی ئه‌و زیندانییه سیاسییه داوای كرد گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵبگیرێت و گوتی، «بانگی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌م به‌زوویی ئه‌م گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر سه‌رۆك هه‌ڵگرن. به‌م شێوه‌یه ڕۆڵه‌كانی ئێمه‌ش كۆتایی به چالاكییه‌كانی خۆیان دێنن. بانگی هه‌موو دایكان، ژنان و گه‌نجان ده‌كه‌م؛ وه‌رن پێكه‌وه ده‌ستی یه‌ك بگرین. ته‌نیا به تێكۆشانی خۆمان ده‌توانین ڕۆڵه‌كانمان به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه. ته‌نیا به‌م شێوه‌یه ده‌توانین گۆشه‌گیری له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌مان هه‌ڵگرین. كوردان ده‌بێ ئیدی بڕژێنه كۆڵانه‌كان.»
s.m