دۆلار و یۆرۆ بەرزترین ڕیکۆردیان بەرامبەر لیرەى تورکى تۆمارکرد

پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، دەستەی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی ڕژێمی ئاکەپە ئاشکرا کرا، نرخی لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ زۆر دابەزی.

سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغان، دوێنێ چوارشەممە وتبووی، گوێ بەو نووسینانە نادات کە دەربارەی دەستەی وەزیران، لەلایەن چاپەمەنی دەرەوەوە بڵاودەکرێنەوە و سوو 'فایز'یش کەم دەبێتەوە.

پاش ئەو قسانەی ئەردۆغان، دۆلار و یۆرۆ بەرزترین ئاستی ڕیکۆردیان شکاند. دۆلار کە پێش ئێستا گەیشتبوویە ٤.٩٢ لیرەی تورکی. لە ئێستادا گەیشتووەتە ٤.٩٧ لیرە. نرخی یۆرۆش گەیشتووەتە ٥.٨٠ لیرەی تورکی.

ر.م