دیلان ئەحمەد وخوشکەکەی بەمەراسیمێک لە حەسەکە بەخاک سپێردران

تەرمی ئەندامی مەجلیسی جوانی سووریای دیموکراتیک-مەسەدە دیلان ئەحمەد وخوشکەکەی بەمەرسمێکی گرسەیی لە گوڕستانی گوندی شەرجێ-ی باکووری حەسەکە بەخاک سپێردرا.

ئەندامی مەجلیسی جوانی سووریای دیموکراتیک، دیلان ئەحمەد وخوشکەکەی دڵیار ئەحمەد  دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستی لە لایەن کەسانی نەناسرا لەناو ماڵی خۆیاندا شەهید بوون.

بەهەزاران هاووڵاتی هەرێمی جەزیرە ، ئەندامانی بەڕێوەبەری مەسەدە ومەجلیسی جوانی سورییای دیموکراتیک بەشداری مەراسیمی بەخاک سپاردنی دیلان ئەحمەد وخوشکەکەی بوون.

ئاپۆڕای جەماوەر تەرمی هەردوو شەهیدیان لە ناوەندی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان هەلگرت و بەکاروانیکی ئۆتۆمبیل بەرەو شەهیدگەی شەهید تەقین لە گوندی شەرجێ بەڕێکەوتن.

لەمەراسیمەکەدا دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان ڕێگەی ئازادی، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار-ی حەسەکە شیرین ئۆسی و ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی جوانی سووریای دیموکراتیک ئەلبین ئەحمەد قسەیان کرد.

ناوبراوان سەرەڕای سەرساقی خواستن بۆ بنەماڵەی ئەو دوو شەهیدە بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگە وڕێبازی شەهیدانیان دووپات کردوە.

دواتر جەماوەر تەرمی هەردوو شەهیدیان بەخاک سپارد.

ک-ش