دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر باخ و دارستانەکانى عەفرین دەسوتێنێت

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین بە بەردەوامی باخ و دارستانەکانى عەفرین دەسوتێنن. لە مەیدانێکى و راجۆ هەزاران دۆنم زەوی، باخ و دارستانى هاووڵاتییانى عەفرینیان سوتاند.

دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى سەرباری زوڵمەکانیان و هەڕەشە و گوڕەشەکانیان لە دژى گەلی عەفرین، دەستیشیان کردووە بە تێکدان و کۆمەڵکوژکردنى سروشتى عەفرین. تورکیا و چەتەکانى دەخل و دان و دار و باخ و زەوی و رەزی هاووڵاتییانى عەفرین دەسوتێنن.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی لە شەوی رابردووە لە گوندەکانى ناوچەکانی مەیدانکێ و راجۆ و لە گوندی مەیدان ئەکبەزێ و بلبلێ و گوندی زاهری و شەنگال، بەشێوەیەى بەرفراوان و چڕ دەستیان کردووە بە سوتانى دار و باخ و رەز و زەویى هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە.

دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى رۆژی ٢٠ى کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / ٣٠ى بەفرانبار هێرشی داگیرکەرانە و پاکتاوکارانەیان بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد و تا ئێستا چەندین کۆمەڵکوژی و دەستدرێژییان لە دژى هاووڵاتییان ئەنجامداوە. چەندین هاووڵاتییان رفاندووە و فیدیە لە هاووڵاتییان وەردەگرن. شوێنەوارە مێژووییەکان خاپوور دەکەن و دەیان دزن. سروشتى ناوچەکە تێکدەدەن و ئاگر لە بەربوومى هاووڵاتییان و دار و باخ و رەزەکان بەردەدەن.

بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و بەهۆى پەلاماری چەتەکانەوە چەندین شوێنى عەفرین و شوێنەوار خاپوور بوون و هەزاران دۆنم زەی و باخ و رەزی هاووڵاتییان سوتێنراون. دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانی بە ئەنقەست دار و دەرخت و رەز و باخی هاووڵاتییانى عەفرین دەسوتێنن و دەیانەوێت سیاسەتى بە سوتماکردن لە دژى عەفرین بەڕێوە ببەن.

ر.م