دەوڵەتی تورک ئاگری لە پوش و پاوانی زەویەکانی تربەسی بەردا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باکوری رۆژهەڵاتی تربەسی بە ١٢ کیلۆمەتر ئاگری لە زەویەکانی دەوروبەری بەنزینخانەی سەعدیە بەردا.

دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بە ١٢ کیلۆمەتر دوور لە باکوری رۆژهەڵاتی تربەسی'ی سەر بە کانتونی قامشلۆ ئاگری لە پوش و پاوانی زەویەکانی دەوروبەری بەنزینخانەی سەعدیە بەردا. لەگەڵ ئەوەی ٢ بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە بوونیان هەیە، بەڵام ٢ پاڵاوگەی نەوت سووتان.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەر هێڵی سینور لە گوندی کەردم کە بە ١٢ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی ناوچەی تربەسی، ئاگری لە پوش و پاوانەکان بەردا، بەڵام تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنترول بکەن.

ز.ش