دەوڵەتی تورک دەیەوێت رێگەی M4 کۆنترۆل بکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت رێگەی نێوان کۆبانێ و عەین عیسا بخاتە ژێر دەستی خۆی.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بۆ ئەوەی رێگەی M4 ی ستراتیژی بخەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، هێرش دەکەن.

هێرشەکە لەنێوان کۆبانێ و عەین عیسا کراوە، شەڕڤانانی هەسەدە بەرپەرچیان داوەتەوە، شەڕێکی سەخت لەناوچەکە بەردەوامە.