دەوڵەتی تورک ٢٠ کەسی سڤیلی لە عەفرین ڕفاند

دەوڵەتی تورک و گرووپە چەتەکانی کە عەفرینیان داگیر کردووە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەی دواییدا، ٢٠ کەسی سڤیلی تریان ڕفاند. لەدوومانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ڕفێندراون.

نازانرێت ئەو سڤیلانەی ڕفێندراون بەرەو کوێیان بردوون و چارەنووسیان چییە. لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە، چەتە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیل دەڕفێنن، لەبەرانبەر ئازاد کردنیشیان، داوای پارە لە کەسوکارەکانیان دەکەن.

سەرچاوەکان ناوی چەند کەسێکیان ئاشکرا کردووە کە ڕفێندراون، بریتین لە: عەلی حەسەن، خەلیل محەمەد، عەلی چەلقی، سەفوان عوسمان، نەچران حەیدۆ، ڕۆکان مستۆ، عەلی ئیبراهیم، عەدنان جەنجی و عوسمان ئیبراهیم.

لە دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کەس ڕفێندراون

لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٩/ ٧ی خەرمانان-یش لە گوندی قەستەل خدریا-ی ناوچەی بلبلێ-ی عەفرین، ٥ کەسی سڤیل ڕفێندرابوون. لەماوەی ئەم دوو مانگەدا لانی کەم ٥٠٠ کەسی سڤیل لە عەفرین ڕفێندراون.

ک-ش