دەوڵەتی تورک کە لە سایلۆی گەنم کشابووەوە، جارێکیتر داگیریکرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، سایلۆی گەنمی شەڕگراکی داگیرکردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر بەجێی هێشتبوو.

سایلۆی گەنمی شەڕگراک لەسەر ڕێگای (M4)ـە. لە ئەنجامی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی تورک و ڕووس، پێویست بوو دەوڵەتی تورک نزیکی ئەم ڕیگایە نەبێتەوە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە چوارچێوەی ڕیککەوتنەکە لە سایلۆکە کشابوونەوە، بەڵام دیسا داگیریان کردەوە. ڕاگەیەنرا، سوپای تورک و چەتەکانی لەسەر ڕێگای (M4) خاڵی کۆنتڕۆڵ دروست دەکەن.

ف.ق