سوپاى سوریا: غوتەى رۆژهەڵات کۆنتڕۆڵکرا

سوپاى سوریا رایگەیاند، غوتەى رۆژهەڵات بە تەواوەتى لە چەتەکان پاککراوەتەوە و کۆنتڕۆڵى کەوتووەتە دەست حکومەتى سوریا.

سوپاى سوریا رایگەیاند، غوتەى رۆژهەڵات بە تەواوەتى لە چەتەکان پاککراوەتەوە و کۆنتڕۆڵى کەوتووەتە دەست حکومەتى سوریا.

بەپێى راگەیاندراوى سوپاى سوریا، ئەو گروپە چەتانە، کە کۆنترۆڵى دوما-یان لە دەستدا بووە، لە ناوچەکە چوونەتە دەرەوە.

وەزارەتى بەرگریى رووسیاش رایگەیاندووە، ٢١ هەزار چەتە و بنەماڵەکانیان لە ناوچەکە چوونەتە دەرەوە.

رووسیا لەبەرامبەر کشانەوەى گروپە چەتەکان لە غوتەى رۆژهەڵات، ڕێگاى بە دەوڵەتى تورکیا دا هێرش بکاتە سەر عەفرین.