سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندێكی كۆبانێ

هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر به‌ ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی زۆرمیخار كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای شاری كۆبانێ.

سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌ له‌ ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار-ه‌وه‌ به‌ تانك، تۆپ، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌موو جۆره‌ چه‌كێكی قورس هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌م جاره‌یان هێرشی كرده‌ سه‌ر شاری كۆبانێ كه‌ بووه‌ به‌ سمبولی تێكۆشانی دژ به‌ داعش.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی داگیركاریی توركیا به‌ ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر گوندی زۆرمیخار كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای كۆبانێ.

s.m