سوپای توركیا هێرشی كرده‌وه سه‌ر گرێسپی
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر كانتۆنی گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان.
سوپای توركیای داگیركه‌ر جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر كانتۆنی گرێسپی له ڕۆژئاوای كوردستان.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ئانها) سوپای توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٨:٣٠ به كاتی ڕۆژاڤا، به چه‌كی لووله‌درێژ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گوندی سووسك-ی كانتۆنی گرێسپی. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێرشه‌كه به‌رده‌وامه و تا ئێستا ده‌رباره‌ی زیانه‌كان هیچ زانیارییه‌ك به‌ده‌ستنه‌خراوه.
پێشتریش ڕۆژی ١ی تشرینی دووه‌م\١٠ی گه‌ڵاڕێزان سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر گوندی تل فندر-ی گرێسپی و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی كچ به ناوی سارا مسته‌فا (٦ ساڵان) كوژرا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢ی تشرینی دووه‌م\١١ی گه‌ڵاڕێزان په‌یامنێرانی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ئانها) گوڵستان محه‌مه‌د و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له كاتێكدا ڕووماڵی هێرشه‌كه‌یان ده‌كرد بریندار بوون.
s.m