سوپای تورکی داگیرکەر شوێنەوارە مێژووییەکانى عەفرین تاڵان دەکات

سوپای تورکی داگیرکەر شوێنەوارە مێژووییەکانی عەفرین تاڵان دەکات و دەیاندزێت بۆ تورکیا.

کردەوەکانى دژ بە مرۆڤایەتیى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى لە عەفرین لە دژی گەل بەردەوامیى هەیە. هاوکات داگیرکەران شوێنەوارە مێژووییەکانى عەفرین تاڵان دەکەن و شوێنەوارە مێژووییەکان دەدزن.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گردی مێژوویى جرناس لە رۆژئاواى گوندی سینارا لە ناوچەى شییەی عەفرین بە کەلوپەل و کەرەستەى قورس هەڵدەکۆڵن.

راشیانگەیاند، ئەو شوێنەوارە مێژووییانەى لەو گردەدا دەرهێنراون، دزیویانن و بردونیان بۆ تورکیا.

چەند مانگ لەوە پێش سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى گۆڕستانى مێژوویى عەلی دادا-یان لە گوندی سینارا لە ناوچەى شییەى عەفرین رووخاندبوو و لە شوێنەکەیدا بنکەیەکى سەربازییان دروستکردووە.

ژ.ت