سوپای تورک لە عەفرین بارەگایەکی سەربازیی تری دامەزراندووە

سوپای داگیرکەری تورکیا و گروپەچەتەکانی لە ناوچەی جندرێسی عەفرین بارەگایەکی تری سەربازی دادەمەزرێنن، لەگردی مێژوویی خەندەق لێدەدەن.

سەرچاوەهەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی چەند ڕۆژپێش ئیستا لەناوچەی جندرێس-ی عەفرین دەستیان کردووە بە دامەزراندنی بارەگایەکی سەربازی نوێ.

ئەم کردەوەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەپاندنی داگیرکاری خۆی لە عەفرینە کە لەمانگی ئاداری ٢٠١٨ وە دەستیپێکردوە.

بارەگاکە لەسەر ڕێگەی نێوان جندرێس وگوندی سلۆرێ لە بەرانبەربەنزین خانەی گونددایە. هەروەها دیوارێک بە بەرزی ٣مەتر لەدەوری بارەگاکە کێشراوە.

ئەمە یەکەمین بارەگای سوپای تورکیا لە ناوچەکە نییە.سوپای تورکیا  ژمارەیەکی زۆر بارەگای سەربازی لە تەنیشت دیواری پارچەکردنی عەفرین لەسووریا دامەزراندوە.

لەلایەکی ترسوپای تورکیای داگیرکەر گردی مێژوویی ناوچەی جندرێسی هەڵکۆڵاوە و بەدوای دەرهێنانی شوێنەواردا دەگەڕێت.

ک-ش