سوپای تورک گوندی هۆشانی سەر بە عەین عیساشی تۆپباران کرد

سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانی، گوندی هۆشانی سەر بە ناوچەی عەین عیسایان تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە سووتان.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە (مانگی گوڵان) سوپای داگیرکەر و فاشیست و رەگەزپەرەستی تورک لە فیدراسیۆنی باکو و رۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی هێرشەکانیدا، دەستی بە کردەوەیەکی دیکەی قێزەوەن کردووە، ئەویش سووتاندنی بەرهەمە کشتوکاڵی و بە تایبەت داغل و دانی خەڵکی ناوچەکەیە.

لەم چوارچێوەیەدا، سوپای داگیرکەر بە هاوکاری چەتە چەپەڵەکانی، گوندی هۆشانی سەر بە عەین عیسایان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئاگر بەربووەتە دەغل و دانی هاوڵاتیانی ناوچەکە.

بە پێی زانیاریەکان، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش، ئاگرەکە بەردەوامە و کۆنترۆل نەکراوە.

ز.ش