سویسرا مافی هاوڵاتی بوونی لە جیهادیەکی بەڕەگەز تورک سەندەوە

کۆنسەی فیدڕاڵی سویسرا مافی هاوڵاتی بوونی لە (ئۆمێد . یە)ی جیهادی و بەڕەگەز تورک سەندەوە و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی هەیە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سویسرا، (ئۆمێد . یە)ی تەمەن ٣٤ ساڵ، هەم هاوڵاتیی سویسرا و هەم هاوڵاتی تورکیایە و مافی هاوڵاتی بوونی سویسرای لێ سەندراوەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا بەهۆی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر سزای دووساڵ و پێنج مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو.

(ئۆمێد . یە) بەوە تۆمەتباردەکرێت، لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٧ دا لە شارەکانی جۆمۆ، ئێمیلیا و لۆگانۆی کانتۆنی تیجینۆی، ١٠ کەسی ناردووەتە ناو ڕیزەکانی ڕێکخستنی بەرەی نوسرە.

کۆنسەی فیدڕاڵ پرسی دیپۆرتکردنی (ئۆمێد . یە) تاوتوێدەکەن.

ک-ش