سڕینەوەی نەتەوەیی؛٦٤ هەزار بنەماڵەی تری چەتەکان لە عەفرین نیشتەجێکران

دەوڵەتی تورکیا، کە عەفرینی داگیرکردووە لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی پاکتاوکردن و سڕینەوەی نەتەوەیی دا بە لانیکەمەوە ٦٠ هەزار کەسی لە شاری عەفریندا نیشتەجێ کردووە، کە زۆرینەیان بنەماڵەى چەتەکانن.

هێزە داگیرکەرەکانی تورک و چەتەکانی لە عەفرین بە زۆرداری و ملهوڕی، بە ئەنجامدانى کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە و هەڕەشەکردن بنەماڵە چەتەکانى لە شوێنی  بنەماڵە عەفرینییەکان نیشتەجێ کردووە.

لەو ساڵەی دوایی دا و لە چوارچێوەی کەمپینی پاکتاوکردن و سڕینەوەى نەتەوەییدا دەیان هەزار کەس لە عەفرین نیشتەجێ کراون.

ئەو کەسانە لە هەرێمی ئیدلب و ئەو دەڤەرانەوە چوونەتە عەفرین، کە لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دان و ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ئەو کەسانە دەبات بۆ عەفرین و نیشتەجێیان دەکات.

 ئاژانسى هەواڵی هاوار (ئانها - ANHA) بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەتی تورک ١٨٠ هەزار کەسی لە ئیدلب-ەوە بردووە بۆ عەفرین، عەزاز، باب، جەرابلوس و راعی و لەوێ نیشتەجێى کردوون و زۆربەی ئەو نیشتەجێ هاوردەکراوانەوەش بنەماڵە چەتەکانی تەحریری شام (بەرەی  نوسرە)ن.

ئاماژە بەوە دەکرێت، پاش ئەوەی لەنێوان هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئیدلب شەڕ روویدا بنەماڵەکانی چەتەکانی دەستەى تەحریری شام لە شارەکە براونەتە دەرەوە. زیاتر لە ٦٠ هەزار کەسیان براوەتە عەفرین. ئەو بنەمالانەى تری چەتەکان، کە لە هەرێمەکانی دیکە براونەتەدەرەوە لە جندرێس، شیێ، بلبلێ، شەرا و ناوەندی عەفرین نیشتەجێ کراون.

پێشتریش زۆربەی بنەماڵەی چەتەکان، کە ژمارەیان ٤ هەزار کەس بوو لە شاری عەفرین نیشتەجێ کرابوون. بەو گواستنەوەی ئەمدواییە  ژمارەی ئەو کەسە چەتە و هاوردەکراونە، کە لە شارەکە نیشتەجێکراون بوون بە  ٦٤ هەزار کەس.

هێزە داگیرکەرەکانی تورک هاوکات لەگەڵ ئەوەی، کە بنەماڵەی چەتەکانیان لەو هەرێمە کوردییانە نیشتەجێ کردووە هەزاران بنەماڵەى تری چەتەکانیان بردووە بۆ کەمپی ئاتمە و گوندی دێربەلوتی جندرێس. هەروەها لە گوندی مەلا خەلیل-ی جندرێسی عەفرین کەمپی گەورەی تر بۆ بنەماڵەى چەتەکانی دەوڵەتى تورک کراوەتەوە.

ر.م