سەعید ئەمانی: پیلانێکی ناوچەیى دژ بە کوردان بەڕێوەدەچێت

 سەعید ئەمانی ئەندامى سەرکردایەتیى کۆمەڵە رایگەیاند، پیلانێکی ناوچەیی لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەچیت، کە هەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکەى سەر کوردستان دەستیان تیایداێتی. راشیگەیاند، یەکێتیى هێزە کوردستانییەکان تاکە رێگایە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو پیلانانە.

سەعید ئەمانی ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانیى حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەربارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دووژمنانی گەلی کورد بۆ سەر کوردستان، بۆ ئاژناسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

سەعید ئەمانی ئەندامى سەرکردایەتیى کۆمەڵە رێکخراوی کوردستانیى حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وتی، پیلانێکی ناوچەیی لە دژی گەلی کورد بەرێوە دەبرێت. ئەو پلانەش لەلایەن دەوڵەتەکانى ئێران، تورکیا، سوریا و عێراقەوە بەڕێوەدەچن.

وتیشی، لە مانگی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان ئێران و تورکیا و رووسیا لە تاران بەڕێوە چوو. لە تاران پیلانێک بە ڕەزامەندیی هەر چوار دەوڵەتی داگیرکەری سەر کوردستان لە دژی گەلی کورد داڕیژراوە. لە ئەنجامی ئەو پیلان و کۆبوونەوەیە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر پێگەکانی حیزبی دێمواکرت لە کۆیە و لە هەمان رۆژدا سێ زیندانیی سیاسیی کوردیشی لە سیدارە دا، کە کەیسەکانیان بوو بووە کەیسی نێودەوڵەتی.

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتیى کۆمەڵە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هێرشانەی دەوڵەتانی سەردەست ئەوەی سەلماندوە کە دووژمنانی گەلی کورد بڕیاری خۆیان داوە دژی گەلی کورد لە هەرشوێنێک خەبات و تێکۆشان هەبێت شەڕی لە دژ دەکەن، بۆیە لە ئێستادا پێوستە پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی پلانەکانی دووژمنان بوستنەوە.

سەعید ئەمانى باسی ئەوەشیکرد، تاکە چارەسەری لە دژی ئەو پیلانانە دروستکردنی یەکڕیزی و یەکێتیی نێوخۆی ماڵی کوردە. یەکێتیى هێزە سیاسییەکان گرنگیى زۆری هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەى ئەو رژێمانە و بۆ نمونە هەڵوێستى لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە دژی لەسێدارەدانى ئەو زیندانییە سیاسییانە بۆ جارێکیتر سەلماندی، کە یەکهەڵوێستی چ کاریگەرییەکى هەیە و گەلی کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دژی ئەو لەسێدارەدانانە بە مانگرتنی سەرتاسەری وەڵامێکى زۆر باشی بە کۆماری ئیسلامى دایەوە، کە هەرگیز کۆماری ئیسلامیى ئێران چاوەڕوانى ئەو وەڵامە کاریگەرەى نەدەکرد.

ر.م