شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەف بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپێردران

بە هەزاران  کەس لە دانیشتوانی ناوچەی دێرک و دەوروبەری، تەرمی ٧ شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف-یان لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک، بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد.

دانیشتوان تەرمی شەهیدان (محەمەد سۆفی 'رۆهات تلکۆچەر'، عەمران عەلی 'دێرسم بۆتان'، حەیدەر ئەلجەدۆ 'کەدەر بەرخۆدان'، مەحمود ئەحمەد 'بەرخۆدان'، حەمدوڵا ئاراک 'ماسیرۆ'، ئەمیر ڕندی 'رۆنی'، فەهمی شینگر 'دەروێش' و ساوسانگ-ی ئەندامی ڕێکخراوی 'Free Burma Rangers') کە لە دەشتایی تەل تەمر شەهید ببو، لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر وەریانگرتنەوە و بە کاروانێک بەرەوە گۆڕستانی شەهید خەبات کەوتنەڕێ.

'ئامانج لەناوبردنی دەو دەستکەوتانەن بە خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون'

لە گۆڕستانەکە مەراسیمی ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دواتر ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی تەڤ-دەم ئالدار خەلیل قسەی کرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد.

ئالدار خەلیل لە وتەکەیدا بەڵێنی بەردەوامی ڕێبازی شەهیدانی دووپات کردەوە تا سەرکەوتن. هەروەها وتی، مانگێک بەسەر هێرشی دڕندانەی هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێپەڕ و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "هێزە داگیرکەرەکان بۆ ئەوەی هێرشی سەر ناوچەکە بکەن، ڕێککەوتن. ئامانجیان لەناوبردنی ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەیە کە لە سایەی تێکۆشانی شەهیدان وەدەستهاتوون".

ئالدار خەلیل لە بەردەوامی وتەکانیدا وتی: "بەرخۆدانی گەل، هێزەکانمان و درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدان، گەلی کوردستانی لە تەواو جیهان خستە جموجۆل. بۆیە بۆ ئەوەی هێرشمان بکەنە سەرە ڕێککەوتن و ئاگربەستیان ڕاگەیاند. بەڵام هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانی هەتا ئەم ساتەش نەوەستاوە. ئامانج لە ئاگربەستەکە ئەوەیە کە گوشاری گەلەکەیان لەسەریان کەم ببێتەوە و ئەو تاوانانەی لەدژی گەلەکەمان ئەنجام دەدرێت پەردەپۆش بکرێن".

'شەڕەکەمان شەڕی پاراستنی ڕەوایە'

ئالدار خەلیل باسی ئەو دەستکەوتانەی کرد کە لە سایەی شەهیدان بەدەست هاتوون، ئاماژەی بەوەش کرد: "بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بە خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون، گفتوگۆمان لەبارەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، پاراستنی گەلانی هەرێمەکە و چارەسەری سیاسی کردووە. ئێمە شەڕمان ناوێت. شەڕی کەسمان نەکردووە، شەڕەکەمان لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوا دایە".

لە کۆتاییدا ئالدار خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد، ڕێککەوتنەکانی ڕوسیا و شام بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، ئەگەر ڕوسیا لەنێوان خۆبەڕێوەبەری و شامدا بۆ ئەوەی ئاڵۆزی سوریا و ئاڵۆزی کورد کۆتایی پێ بێت، هەموو گەل و پێکهاتەکان لەناو سوریای ئازاد و دیموکراتدا مافەکانی خۆیان بەدەست دەخەن.

پاشان داود ئۆپاچ، سەرۆکی ڕێکخراوی 'Free Burma Rangers' قسەی کرد و سپاسی هەموو ئەو گەلانەی کرد کە لە ماوەی ئەو ساڵانە سەختی و ناخۆشیان چەشتووە، خەمباریی خۆیشی بۆ خیانەتی ئەمریکا لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو شەهیدان کرد.

'گەلانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا سیمبۆلی ئازادین'

ئوپاچ لە بەردەوامیدا وتی: "گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سیمبۆلی ئازادین. بۆیە ئێمە وەکو ڕێکخراوی 'Free Burma Rangers' لەگەل ئەوەی ئەندامیشمان کەمن، بەڵام هیچکات تەسلیم نابین و ئەرکی خۆمان لە بەرانبەر بریندارەکان جێبەجێ دەکەین".

لە کۆتاییدا لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی شەهیدان خوێندرانەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.

بنەماڵەی شەهیدانیش بەڵێنیان دا هەتا سەرکەوتن بەردەوامی بە ڕێبازی شەهیدان بدەن.

تەرمی ساو سانگ-ی ئەندامی 'Free Burma Rangers' گەڕاندەوە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر بۆ ئەوە لە ماوەیەکی نزیکدا بیگەڕێنەوە وڵاتەکەی.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهیدان لەناو هەلهەلە و دروشمەکان بەخاک سپێردران.