شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف، دڵشێر بەخاکسپێردرا

بە ئامادەبوونی سەدان کەس تەرمی شەهیدی بەرخۆدانی شەرەف ئەحمەد ئەلبیکەییر (دڵشێر) لە گۆڕستانی شەهیدان بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

بەسەدان دانیشتووی ناوچەی تەل تەمر تەرمی شەهید ئەحمەد ئەلبیکەییر (دڵشێر)یان بە مەراسیمێک بەخاکسپارد کە لە بەرخۆدانی شەرەفدا شەهید ببوو.
هاوڵاتیان تەرمی شەهیدیان لە ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان لە تەل تەمر وەرگرت و بەرەو گۆڕستان بەڕێکەوتن. لە گۆڕستان مەراسیمەکە بە دەقەیەک ڕێزگرتنی سەربازی دەستیپێکرد.
محەمەد سەعید شێخمووس ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەیەدە سەرخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی، "ئەم خاکە پیرۆزە بە خوێنی شەهیدان ئاودراوە و ئامانجی داگیرکەران بە خوێنی شەهیدان تێکدەچن.
هۆگر فەلەکە یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە بەڵێنی تۆڵەکردنەوەی دا و وتی، "دوژمنی دڕندە گەلەکەمان دەکاتە ئامانج، لەدژی هێرشەکانیش لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا ئێمەش گەلەکەمان دەپارێزین. ئێمە بەڵێنمان داوەتە گەلەکەمان ئێمە دەبینە قەڵغان بۆ خاک و گەلەکەمان و گیانمان بەخت دەکەین. هەرچەندێک هێرش بەرامبەر گەلەکەمان بکرێت، ئێمە لە سەنگەری پێشەوەدا جێی خۆمان دەگرین. ئێمە ئیرادە لە شەهید و هەڤاڵە بەرخودێرەکانمان وەردەگرین.
باوکی شەهید ئەحمەد ئەلبەکیەر، عەبدوڵا ئەلبەکیەریش لە مەراسیمی کوڕەکەیدا وتی، "من بە کۆڕەکەم سەربەرزم کە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرخۆدانی کرد. شەهیدەکانمان ڕیگاکەمان ڕۆناک دەکەنەوە.
دوای لێدوانەکان ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەیان کرا.
دواتر شەهید ئەحمەد ئەلبیکەیەر بە هەلهەلەی دایکان بەخاکسپێردرا.
ف.ق